Accessibility links

دکتۆر مەحمود عوسمان: سەربەخۆیی باشترە کاری بۆ بکرێت لەوەی هێندە باسبکرێت


کۆنفرانسێـکی دوو ڕۆژی کە زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک سازیکرد بۆ باسکردنی دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەردەم مەسەلەی سەربەخۆیی کوردسـتان گەلێـک تێڕوانینی شارەزا و سیاسیـیانی جیهان و کوردی تێدا خرانە ڕوو.

پـرسیار لێرەدا، هێنانە پـێشەوەی ئەم مەسەلانە چ گرنگیـیەکیان هەیە و ئایە کاتەکەی گونجاوە؟

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتکاری کورد لە وتووێژێکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کۆنفرانسی لەم جۆرە کارێـکی باشە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا، بەڵام لە ڕووی پـراکتیکەوە هیچ شتێـک بەرەو پـێشەوە نابات، پاشان باس لەوە دەکات کە بابەتی سەربەخۆیی کوردسـتان کەمتر باسبکرێت باشترە و زیاتر هەوڵی بۆ بدرێت و کاری بۆ بکرێت. دەشڵێت ئەگەر زۆر باسبکرێت ئێران و تورکیا و عەرەب دێنە سەر خەت و هەوڵەکە تێـکدەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:58 0:00

XS
SM
MD
LG