Accessibility links

سەعدی پـیرە لە بارەی کۆنفرانسی سۆشیال دیموکرات لە سلێمانی دەدوێت


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ میانی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مەریکا باس له‌ ئامانجی کۆنفرانسی سۆشیاڵ دیموکراته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ هاوکاری مونته‌دای دیموکراتی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌کات که‌ دوێنێ له ‌سڵێمانی ئه‌نجامدرا.

کۆنگره‌که‌ له ‌شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حیزبه‌ سۆشیاڵه‌کانی ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و حیزبه‌ سیاسیه‌ کوردییه‌کان ئه‌نجامدرا و یه‌ک ڕۆژی خایاند، به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی باسی له‌ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ کرد.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ کۆتایی وتووێژه‌که‌دا داوای لێبوردنی له‌ ده‌نگی ئه‌مەریکا کرد که‌ به‌هۆی پێنه‌دانی مۆڵه‌ت و بانگهێشتی فه‌رمیه‌وه‌ ڕێگه‌ نه‌درا کۆنگره‌که‌ ڕوماڵ بکه‌ین.

XS
SM
MD
LG