Accessibility links

سەفين دزەيى : هەرێمى کوردستان زياتر لەو بڕە پارەيە بەدەست دێنێت کە بەغدا دياريکردووە بە ڕادەستکردنى نەوتى هەرێم و کەرکوک


پاش ئەوەى کە ڕۆژى چوارشەممە پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجە پەسند کرد سەبارەت بە بەشە بۆدجەى هەرێمى کوردستان بەم شێوەيە دەبێت رۆژانە هەرێمى کوردستان 250 هەزار بەرميل نەوت و کەرکوکيش 300 هەزار بەرميل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات تا حکومەتى عێراقى 17% بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمە رازى نيە و پێى وايە ئەگەر خوى نەوتەکە بفرۆشێت داهاتەکەى زياتر دەبێت لەو بڕە پارەيەى کە حکومەتى عێراق بوى دياريکردووە، لەمبارەيەوە رۆژى پێنجشەممە سەفين دزەيى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەراوێزى کونفرانسى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى لە شارى هەولێر بە رۆژنامەنووسانى راگەياند مانگانە کە وەزارەتى سامانە سرۆشتيەکانداهاتووى خوى بە فەرمى بڵاودەکاتەوە دەکريت بەراوردى بکرێت لەگەڵ ئەو داهاتەى کە وەزارەتى سامانە سرۆشتيەکان بەدەست دێنێت لەگەڵ ئەوەى کە عێراق بە عەلەنى ئاماژەى پێدا کە بداتە هەريمى کوردستان جياوازيەکى هەيە .

سەبارەت بە چارەسەرکردنى قەيرانى دارايى بۆ ساڵى 2017 و هەوڵەکانى بنەبڕکردنى گەندەڵى لە هەرێمى کوردستان گوتەبێژەکەى حکومەتى هەريم لەمبارەيەوە رايدەگەيەنێت قەيرانى دارايى تەنها ئەوە نەبوو هۆکارەکەى کە بەغدا بۆدجەى بڕى بێت کۆمەڵێک قەيرانى تريش هاتە پێش شەرى داعش و هاتنى مليۆنەک و هەشت سەد هەزار ئاوارە و دابەزينى نرخى نەوت ، هەروەها بارۆدوخى دارايى پەيوەستە بە کۆمەلێک شتى تر بارۆدوخى ناوخۆ و نێودەولەتى و نرخى نەوت و ئەمن و ئستيقرار بگەرێتە ناوچەکان و ئەو خەلکەش ‌بگەريتەوە.

دزەيى هەروەها دەڵێت حکومەتى هەرێم نيگەرانى دەربڕيوە و هيچ گەرەنتيەک نيە کە حکومەتى هەرێم تەواوى نەوتى خوى رادەستى بەغدا بکات و ئەوان پابەند بن، ئەو ريکەوتنانەى کە لە رابردوو لە دووهەزار و چاردە لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدران، هەرێمى کوردستان تا مانگى پێنجى دووهەزار و پازدە پابەند بوو بە رادەستکردنى نەوتى خوى بەڵام بەداخەوە بەغدا پابەند نەبوو ئێستاش هيچ گەرەنتيەکى تر نيە کە هەرێمى کوردستان هەموو نەوتى خوى رادەست بکات.

ماوەکانى رابردوو لە ميديا لۆکاڵيەکانى هەرێمى کوردستان باسى دەيان هاووڵاتى ئێرانى و سورى و تورکى و چەندين وڵاتى تر کرا کە لە هەرێمى کوردستان فەرمانبەرن و موچە وەردەگرن ، سەبارەت بە سيستەمى بە ئەليکترۆنيکردن و نەهێشتنى دوو موچەيى و ناوى وەهمى سەفين دزەيى گوتى ، حکومەت جديە لەوەى کە گەندەلى لە کوردستان نەمێنێت هەرچەندە بەشێوەى پرۆگرام لەوەى کە حکومەت خوى داناوە چ لە رووى چاکسازى دارايى ياخود چاکسازى کارگێرى ئەوەش بەشێکە کە بنبڕى هەندێک لە دوو موچەيى و سێ موچى دەکات هەندێک دياردەى نامۆ بنبڕ دەکرێت و هەموومان بە يەکەوە تەواوکەرى يەکترن بۆ ئەوەى بتوانين کوردستان بە باشترين شێوە بگاتە ئامانجەکانى خوى و لە بوارى خزمەتگوزارى حکومەت بتوانێت باشترين شێوە خزمەتگوزارى بگەيەنێتە هاووڵاتيان و هەنگاو بە هەنگاو بتوانين دياردەى گەندەڵى لە کوردستان نەمێنيت.

XS
SM
MD
LG