Accessibility links

عەزیز رەئوف: بەعس بەو ئەندازەیە سوکایەتی بە مامۆستا نەکردووە


قەیرانە یەکلەدوایەکەکانی هەرێمی کوردستان و تێکرای ئەو فشارە شارستانیانە بۆ بەرپاکردنی تێڕوانین و هەڵوێستگەلێکی رژد و چارەنوسازانە هەم لەبواری ئابوریدا هەم لەبواری سیاسیدا جێی بایەخ و گرنگیپێدانن. شارەزایان و لێکۆڵەرەوان پتر ئاماژە بە کۆمەڵێک تەوەری جومگەیی دەدەن کە تێڕا پەیوەندییەکی قوڵی هەیە بە ژیانی سیاسی و ژیانی گشتی هاوڵاتیانەوە. بەڵام ئایا کۆی سیستمی سیاسی لەبەردەم پرسیاری گەورەدا نیە؟ هەڵکوتانەسەر و پەلاماردانی مامۆستایان و گرتنیان و ئەشکەنجەدانیان لە چ کولتورێکی حوکمڕانییەوە سەرچاوەی گرتووە؟

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و مامۆستا عەزیز رەئوف دا سازکردووە.....

عەزیز رەئوف دەڵێت "ئێمە لەسەردەمی ستەمکاریداین، بەبێ دوودڵی ئێمە لەبارودۆخێکداین کە دیکتاتۆرییەت لەبەردەم دەرگاکانماندایە، یەک سانتیمەتر دەرفەت نەماوە بۆ رەخنەگرتن لەسیستمی حکومڕانی".

دەشڵێت "لەسەردەمی بەعسدا، بەعس سوکایەتی بە مامۆستا نەکردووە، لەو سەردەمەدا پەروەردە لەباشترین دۆخی خۆیدا بووە".

هاکات "لەسەردەمی بەعسدا خوێندن بە خۆڕایی بووە، جیاکاریی لە قوتابخانەکاندا نەبووە، نە قوتابخانەی ئەهلی هەبووە، یەکجۆر قوتابخانە هەبووە".

سەبارەت بە ستەمکاریی عەزیز رەئوف دەڵێت "ئێمە لەبەردەم ستەمکارییەکی گەورەداین، دەموچاوی دەرکەوتووە، لە 17 ی شوباتەوە دەرکەوتووە. کێ توشی شۆک بووە بە هەڵکوتانە سەر مامۆستا، لە 17 ی شوباتدا خەڵکیان کوشتووە، سوکایەتیان بە خەڵک کردووە، رۆژنامەنوسیان کوشتووە".

دەشڵێت "رۆژنامەنوس دەکوژن و دەڵێن بەراز لێداوە" .

سەبارەت بە داپڵۆسینی مامۆستایان عەزیز رەئوف دەڵێت "لێدان لەمامۆستا لێدانە لەخوێندکارێک و ئیرادەی خوێندکارێک، لەئیرادەی ئایندەیەک".

دەشڵێت "مامۆستای کورد چی کردووە، تا ئەم سەروەختە جامی بینایەکی نەشکاندووە، درەختێک نەشکاوە، بەردێک نەگیراوەتە بیرە نەوتەکانیان. جا وەرە بەرد بگریتە بیرە نەوتەکانیان، بە قورئان قەسابخانەیەک دروستدەکەن. وەکچۆن لەسەر بارەگاکانی خۆیان قەسابخانەیان دروستکرد".

"هەرگیزاو هەرگیز بەعس دەستی بۆ موچە خەڵک نەبرد، هەرگیزاو هەرگیز دەستی نەبرد بۆ لێدان و سوکایەتیکردن بە مامۆستا".

هاوکات دەڵێت "بە دەنگی بەرز دەڵێم؛ ئەمانە بەعسیان تێپەڕاندووە".

دەشڵێت "لەساڵانی هەشتاکاندا زانکۆی سەڵاحەدین خۆپیشاندانی کرد، وەفد هاتووە لەبەغداوە، وتوێتی چیتان دەوێت، با بۆتان جێبەجێبکەین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:31 0:00

XS
SM
MD
LG