Accessibility links

ئیسماعیل حەمە ئەمین: قوتابییەک کە برسی بێت و باوکێک کە پارەی نەبێت و مامۆستاکەشی پارەی نیە، کۆی کۆمەڵگە ئێستا لەناو ئەم قەیرانە گەورەیەدا ئەژی


قەیرانە یەکلەدوایەکەکانی هەرێمی کوردستان و تێکرای ئەو فشارە شارستانیانە بۆ بەرپاکردنی تێڕوانین و هەڵوێستگەلێکی رژد و چارەنوسازانە هەم لەبواری ئابوریدا هەم لەبواری سیاسیدا جێی بایەخ و گرنگیپێدانن. شارەزایان و لێکۆڵەرەوان پتر ئاماژە بە کۆمەڵێک تەوەری جومگەیی دەدەن کە تێڕا پەیوەندییەکی قوڵی هەیە بە ژیانی سیاسی و ژیانی گشتی هاوڵاتیانەوە. بەڵام ئایا کۆی سیستمی سیاسی لەبەردەم پرسیاری گەورەدا نیە؟ ئایا لەپشت خۆپیشاندانەکانەوە هۆشمەندییەکی شارستانی ئەوتۆ هەیە یان تەنها درێژەی ئەو فشارو خۆپیشاندانانەی چەندین ساڵ لەمەوبەرەو بەردەوامە؟

ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکان میوانداری نوسەر و روناکبیر ئیسماعیل حەمە ئەمین دەکات.....

ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "لەمانگی 10 ی 2015 دا خۆپیشاندانەکان تەواو لەدەرەوەی حیزبەکان بوو، واتە حیزبی سیاسی چیتر نەیدەتوانی دەستی تێبخات. پارتی هەوڵیدا ئەم خۆپیشاندانە بکاتە زۆرانبازی نێوان گۆڕان و خۆی، وە تا ئێستاش هەوڵدەدات".

سەبارەت بە عەقڵی سیاسی کوردی ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "عەقڵی سیاسی کوردی عەقڵێکی دیەوەخانییە، سەرکردەی ئەبەدییە، عەقڵێکی سیاسی پیرە، چیتر لەگەڵ دنیای هاوچەرخدا ناگونجێت".

هەروەها "ئەم عقڵییەتە سیاسیە، ئەم سەرکردایەتییە سیاسییە، وەک رێکخەری گشتی، رابەری گشتی ئیسلامی، سکرتێری گشتی، نازانم کێی برا گەورە، سەرۆکی چ حیزبێک، ئەمانە هەمویان بە گشتی مۆدێلێکن وردە وردە بەرەو پوکانەوە دەڕۆن".

هاوکات دەڵێت "بیست ساڵ لەمەوبەر تا ڕادەیەک ئەگەر بیانتوانیایە بەبەکارهێنانی وتاری ناشونالیستی کوردی و کوردایەتی و ئەم گوتارە بتوانرایە هەناسەیەک بدەن بە خۆیان، بەڵام ئێستا گەندەڵی هاتۆتە ناوەوە، گەندەڵی کراوە، وە ئێستا پەلاماردانی سامانی نەتەوەیی هاتۆتە ئاراوە، لەبەرئەوە گوتاری نەتەوەییان نەماوە، تاوەکو بتوانن خۆیانی پیادا هەڵواسن و شەرعیەت بدەن بە خۆیان".

هاوکات دەشڵێت "نەتوانینی ئەوەی کە کەس بتوانێت ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستا کە روودەدات بکات بە کارتێکی فشاری سیاسی بۆخۆی، هۆکارەکەی ئەوەیە کە هۆشمەندییەکی نوێ لەناو ئەمانەدا لەدایکبووە".

هەروەها سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان دەڵێت "ئەم خۆپیشاندانانە، وە ئەم چەقبەستنەی کە هەیە، تەنها چەقبەستنی موچە نیە، بەڵکو چەقبەستنی عەقڵی سیاسی کوردییە کە چیتر ناتوانێت ئیدارەی هیچ دۆخێک بکات".

هاوکات دەشڵێت "هەموو هێزە سیاسییەکان بونەتە حیزبی تاکەکەسی و وە حیزبی بنەماڵە، ئەمە کولتوری پاتریاکی و نێرسالاری و باوکسالاری و دیوەخان سالارییە".

ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "ئێمە لەناو چەقبەستنێکی گەورەدا دەژین، کە پێی دەڵێن داڕزان، ئەم داڕزانە کۆمەڵگەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سفر".

هەروەها دەشڵێت "بوون و نەبوونی قوتابخانە، لەکاتی نەبوونی پارەدا هیچ مانایەکی نیە".

هاوکات دەڵێت "من لەوباوەڕەدام قوتابییەک کە برسی بێت و باوکێک کە پارەی نەبێت و قەیرانێکی زۆری هەبێت، مامۆستاکەشی پارەی نیە، یانی کۆی کۆمەڵگە ئێستا لەناو ئەم قەیرانە گەورەیەدا ئەژی".

سەبارەت بە هۆشمەندییە نوێکەی خۆپیشاندەران ئیسماعیل دەڵێت"من هیوایەکم هەیە بەوەی کە ئەم هۆشمەندییە نوێیە، دەکەوێتە زۆرنبازی نوێوە".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن....

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:40 0:00

XS
SM
MD
LG