Accessibility links

هەوڵەکان بۆ کاراکردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان


سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی چەند کۆبونەوەیەک بەمەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

لەبارەی ئەنجامی ئەو کۆبونەوانەوە مەلا مەڕوان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان کە بەشداری کۆبونەوەکەی کردبوو بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند:حەوت فراکسیۆن بەشداری کۆبونەوەکەی کرد،بەڵام بە بڕوای من هیچ کۆبونەوەیەک بە بێ بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی کە دوو هێزی خاوەن هێزن ناکرێت و پێویستە هەوڵ بدرێت هەموو لایەنەکان بەشدار بن.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکەی نەکرد و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت:کارا کردنەوەی پەرلەمان بەوشێوازە ناکرێت و خۆشبەختانە لایەنەکان نەکەوتنە ژێر کاریگەری و هەژمونی بزوتنەوەی گۆڕان،وەک فراکسیۆنی پارتی بەرنامەی خۆمان هەیە و بڕیارە کۆبونەوەیەک لەناو بینای پەرلەمان بێ بەشداری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام بدەین.

کۆبونەوەکە بێ بڕیاری ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا.

سەرۆکی فراکسیۆنی زەردیش جەخت دەکاتەوە کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕێگای خۆی هەیە و فراکسیۆنی زەردیش لەبارەیەوە پێشنیاری خۆی هەیە.

پـێدەچێت ئەو سەرۆک فراکسیۆنانەی لەگەڵ سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان کۆبونەوە لەبەر بەشداری نەکردنی فراکسیۆنی زەرد لە کۆبونەوەکە نەگەیشتبێتنە بڕیار ئەمەش بە پێی وتەکانی مەڕوان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:04 0:00

XS
SM
MD
LG