Accessibility links

سامان حوسێن باسی نەهامەتییەکانی کەمئەندامان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات


گرفتی گەورەی ئابوری و سەختی مللانێ سیاسی و حیزبییەکان لە هەرێمی کوردستان و تێکڕای خراپی بژێوی ژیانی خەڵک، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کاریان کردۆتە سەر خێزان و ژیانی گشتی هاوڵاتیان.

سەبارەت بە پرسی کاریگەری سەختی ئابوری لەسەر ژیان و گوزەرانی خێزانەکان و ژیانی گشتی هاوڵاتیان؛ ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان کاک سامان حوسێن دا سازکردووە...

سامان حوسێن دەڵێت کە "زیاتر لە 70 بۆ 80 خێزانمان هەیە کە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانن، لەدادگاکاندا بەهۆی بارودۆخی ئابورییەوە ئێستا لەجیابونەوەدان، ئەوە ئەوپەڕی نەهامەتییە".

هەروەها "دەیان خێزانمان هەیە، کە تەمەنای ئەوە دەکەن مناڵە شەلەل دەماغەکەیان فرێبدەنە سەر شەقام".

"دەیان ئافرەتی خاوەن پێداویستی تایبەت لەماڵەکانی خۆیان دەرکراون، کە ژن بووە و نێردراوەتەوە ماڵی باوکی، مێردەکەی دەڵیت من ناتوانم بەخێوی بکەم".

هەروەها دەڵێت "خەڵکی خاوەن پێداویستی تایبەتمان هەیە بەڕیشی سپییەوە هاتووە لەبەردەم مێزەکەی مندا بە کوڵ گریاوە، ئەڵێم بۆ ئەگری؟ دەڵێت 6 منداڵم هەیە، وەڵاهی یەک هەفتەیە؛ هەزار دینار لەگیرفانمدایە".

سەبارەت بەوەی کە پەنا بۆ کوێ بەرن، سامان حوسێن دەڵێت "پەنا دەبەین بۆ حکومەت گاڵتەمان پێدەکەن، وەڵامت نادەنەوە، پێدەڵێن لە قەیرانداین، زۆرێک لەدەوڵەمەندەکان بەداخەوە دەرگایان لەسەرخۆیان داخستووە، زوربەیان شکستیان پێهێناوە".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:09 0:00

XS
SM
MD
LG