Accessibility links

هێمن مامەند: له ‌هەولێر خۆپـیشاندان ناکرێت


خۆپـیشاندانی مامۆستای ناڕازی و فەرمانبەران، هەڕەشەی بایکۆتی خوێندن و پەککەوتنی پرۆسەی خویندنی ئەمساڵ، پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوەو وابڕیارە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام راو بۆچونەکان وا دەریدەخات کە هەولێری پایتەخت وپارێزگای دهۆک نەگرێتەوە. لەکاتێکدا‌ لەسەرتاسەری شارەکانی هەرێم هەمان رەوشی ئابووری خراپ دروست بووە، لەو بارەیەوە رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە شاری هەولێر دەڵێت "لە دوای ساڵی 1996 کە پارتی دەسەڵاتداری شاری هەولێرە رێگەی لە خۆپیشاندان دەگرێت، بە تایبەتی ئەوانەی کە دژی حکومەتی هەرێم و چۆنێتی ئیدارەدانی بێت، لە رێگەی ترس و تۆقاندنەوە." ئەو نوسەرە لەو باوەڕەدایە ئەگەر خۆپیشاندانەکەش سەرتاسەری نەبێت پێی وایە"هیچ ئاکامێکی نابێت."

لە کاتی خۆپیشاندانەکان گەلێک جار لایەنە رکابەرەکانی هەرێم وەک و تۆڵەسەندنەوە لە دژی یەکتر بەکاری دێنن، هێمن سەرەڕای هاوڕابوونی ئەو پرسیارە، زیاتر باس لەو ململانێیانە دەکات و دەڵێت "بەردەوام وەک تۆڵەسەندنەوە بەکار دێت، حیزب لەم وڵاتە دەستی بەسەر هەموو جومگەکاندا گرتووە، بەنموونە ئەگەر سەرۆکی هەرێم نەوشیروان موستەفا بوایە، خۆپیشاندان نەدەکرا لە دەڤەری سەوز و نیلیدا، یان قوباد سەرۆک بوایە، لەبەر ئەوە ی سەرۆک لە زۆنی زەردە، لەو زۆنانەی دی خۆپیشاندانی لە دژ دەکرێت، بە پێچەوانەشەوە لە زۆنی زەرد خۆپیشاندان ناکەن.

کۆمەڵگاش دابەش بوون، تەنانەت مامۆستایانیش. ببینە مامۆستاکانی هەولێر لە سلێمانی کە خۆپیشاندان دەکرێت بە دژی پارتی لە قەلەمی دەدەن، لەبەرئەوە بەشداری ناکەن، هەروەها هەرچی سەرپەرشتیاری پەروەردەو بەڕێوبەر هەیە پارتی دایناون، مامۆستایان لە لێپێچینەوە دەترسن، مامۆستای زانکۆ هەیە ماستەرو دکتۆرای بە نمرەی 50 وە بەهۆی پارتییەوە بەدەستی هێناوە، چۆن دەتوانێت خۆپیشاندان بکات."

ئەو رۆژنامەنووسە سەبارەت بەو پرسیارەش کە حکومەتی هەرێم لەم بارودۆخە کە لە شەڕی داعش دایە ، هەروەها شەڕی ئابووری حکومەتی عێڕاقی کە بودجە نانێرێت، هەقە خەڵک کۆمەکی حکومەت بکات تاوەکو ئەو بارودۆخە دەگوزەرێنێت، هێمن دەڵێت "حکومەتی هەرێم بەدەستی ئەنقەست وادەکات دەنا دەتوانێت ئەو نیوە موچەیە بداتە خەڵک کە مافی خۆیانە، خەڵک لەبەر ئەو هۆکارانە قبوڵی نیو موچەو چارەکە موچەیان کردووە، مامۆستا هەیە کە پارەی قتووە شیرێکی پێ نییە کە بیکڕێت بۆ منداڵەکەی، چی لە نیشتیمان بکات، چی لە ئازادی بکات، ئێستا سەردەمێکە نان بەر لە نیشتیمان و ئازادیشە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:00 0:00

XS
SM
MD
LG