Accessibility links

عەزیز رەئوف: سیاسییەکانمان سامانەکانیان لە خۆرئاوا خەرج دەکەن و پیاوە ئاینییەکانیشمان لە سعودییە


شارەزاکان تیشکدەخەنە سەر چەند کۆڵەکەیەکی پڕ بایەخ و بنچینەیی کە شوناسی تەواوی کۆمەڵگە لە مەودایەکی شارستانیی جیاوازدا بەرجەستە دەکەن. سەرباری ژێرخانی ئابوریی و هاوکات مەودای سیاسی و ئایدۆلۆژی؛ کۆمەڵگە وەک دامەزراوەیەکی مۆدێرن کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تیایدا هەست بە ژیان و مرۆڤبونی خۆیان بکەن و کولتۆریش وەک هێزێکی شارستانی زیندوو، کە پێکڕا زیندوێتی و دامەزراوەیی کۆمەڵگە رەنگڕێژ دەکەن. هاوکات باڵادەستی وتار و تێڕوانینە پەڕگیرو توندڕەوییەکانی سەلەفییەکان و وتاربێژە توندڕەوەکان و ئیسلامییە پەڕگیرەکان بوونەتە جێی پرسیار و رەخنەی شارستانی. بەڵام بەبێ دەستخستنە سەر تەواوی کەمکوڕی و نەهامەتی و کوڵەکە شکستخواردووەکانی ژیانێکی شارستانی شایستە، مۆمکین نییە رەهەندە زیندووەکانی ئەو ئاستە ژیارییە بەرجەستەبکەین.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و شڕۆڤەکار عەزیز رەئوف دا سازکردووە.

عەزیز رەئوف سەبارەت تەونە ئاڵۆزەکانی ئەو قەیرانانە دەڵێت "مێژووی 25 ساڵی ئێمە، میژووی تێکشکانی رۆحییە لەکۆمەڵگەی ئێمەدا".

هەروەها "سیاسییەکانی ئێمە سامانەکانی خۆیان لەخۆرئاوا خەزن دەکەن و لەگەشتوگوزار لەخۆرئاوا خەرجی دەکەن و پیاوە ئاینییەکانیش لەسعودییە پارەکانیان خاڵی دەکەنەوە".

هاوکات دەڵێت " موسڵمانی کورد نزیکەی 12 ملیۆن دۆلار ساڵانە لەڕێی حەجدا سەرفی دەکرد".

هەر سەبارەت بە حەج و خوداپەرستی دەڵێت"خودا نزیکی خۆمانە، خودا لەناو پەڕۆیەکدا؛ لەناو بەردێکدا نیە، لە کەعبە نیە، لێرەیە لای ئێمەیە، لای خۆمانە، خودا لە گریانی مناڵێکدایە".

سەبارەت بە کۆمەڵگە لەنێوان سەرگەردانی قەیرانەکان و دەسەڵات و سەلەفیەتدا عەزیز رەئوف دەڵێت "کۆمەڵگەی ئێمە بەرەڵاکراوە بۆ هێزی سەلەفی و بۆ دنیای سەلەفی، دەسەڵاتی ئێمە کۆمەڵگەی ئێمە جێهێشتووە بۆ ئەم دۆخە".

"گەورەترین هەڵە ئەوەیە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ستەمکاریی و دیکتاتۆری بێی پەنابەریتە بەر ئاین و دوعا، پەنابەریتە بەر مزگەوت کە ئەمە جارێکی تر ستەمکارییەکی ئاینی بەرهەم دەهێنێتەوە".

سەبارەت بە دەسەڵات و بەڕێوەبردنەوە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەکوردستاندا چەند هێزێکی سیاسی؛ چەند گروپێکی مافیایی حوکم دەکەن".

هەروەها دەڵێت "کۆمەڵێک هێزی سیاسی بانقیان بڕیوە، 25 ساڵە خەریکی بانک بڕینن، ئێستا لەناو خۆیاندا لەسەر پارەکان بووە بە شەڕیان".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:17 0:00

XS
SM
MD
LG