Accessibility links

کنێر عەبدوڵا: قەیرانەکان کاریگەری خستۆتە سەر رەوش و گەشەکردنی کۆمەڵگە


بەپێی راوبۆچونی ئەکادیمیست و شارەزاکان چەند کۆڵەکەیەکی پڕ بایەخ و بنچینەیی هەن کە شوناسی تەواوی کۆمەڵگە لە مەودایەکی شارستانیی جیاوازدا بەرجەستە دەکەن. سەرباری ژێرخانی ئابوریی و هاوکات مەودای سیاسی و ئایدۆلۆژی؛ کۆمەڵگە وەک دامەزراوەیەکی مۆدێرن کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تیایدا هەست بە ژیان و مرۆڤبونی خۆیان بکەن. بارودۆخی سەختی ئابوری و قەیرانە سیاسی و حکومییەکان تێکڕا شارەزایان و شرۆڤەکارانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەی جیاواز و گەڕان بە دوای شرۆڤەکردن و رێگەچارەی هەنوکەیی و هەمیشەییدا، بەڵام ئایا گفتوگۆیەکی رژد لەئارادایە لەنێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتدا؟

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و شرۆڤەکار کنێر عەبدوڵادا سازکردووە.

کنێر دەڵێت "قەیرانی ئابوری لەکوردستاندا دەرئەنجامی قەیرانێکی سیاسییە، کە لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە دروستبووە".

هەروەها دەڵێت "ئەم قەیرانانە کاریگەری خستۆتە سەر رەوش و گەشەکردنی کۆمەڵگە بەشێوەیەکی گشتی، بۆنمونە کاریگەری خستۆتە سەر بواری کۆمەڵایەتی بەشێوەیەک کێشەی جۆربەجۆری بۆ خێزانەکان دروستکردووە بەهۆی ئەو فشارە دەروونی و قەیرانی هەژارییەوە".

سەبارەت بە بەزبوونەوەی کێشەکانیش کنێر عەبدوڵا دەڵێت "کێشەی تەڵاق زۆر بووە، کێشەی جیابونەوە زۆر بووە، تاکەکەس گرفتی فشاری دەروونی بۆ دروستبووە، هاوکات بۆ سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیش، بێکاری زۆر بووە. وایلێهاتووە ژن و پیاو بەشێوەیەک لەشێوەکان بە ناچاری و بە زۆرەملێ بەبێ ئیرادەی خۆیان لەماڵەوە بەبێ ئیش و کار دانیشتوون بەهۆی نەبوونی کار لەنێوەندە حکومییەکان و کەرتی تایبەتیشدا".

سەبارەت بە رێگەچارەکانیش دەڵێت "ئەوەی ئەم دۆخەی هێناوەتە کایەوە، هێزە سیاسی و حیزبە سیاسییەکانن. هەر خۆشیان دەتوانن هاوڵاتیانی کوردستان لەم دۆخە رزگار بکەن".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن......

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:47 0:00

XS
SM
MD
LG