Accessibility links

موحسین ئەدیب: ئاین بۆتە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەو گێلاندنی کۆمەڵگە


بەڕای چاودێران وەکچۆن ئاین پەیوەندی بەتەواوی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، بەهەمانشێوە قەیرانە سیاسی و ئابوری و پەروەردەیی و تیرۆریستییەکانیش تێکڕا پەیوەندییەکی هەمەلایەن و جومگەییان هەیە بە ئاینەوە.

چاودێران قوڵتر دەڕواننە قەیرانەکانی ناوچەکە و هاوکات داعش توانی سەرلەبەری ستراتییژە مەترسیدارەکانی وڵاتانی ناوچەکەو جیهان رابکێشێتە نێو گۆڕەپانی جەنگ و ململانێکانەوە، شارەزایان رایانوایە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرباری کێشەو قەیرانە خوێناوی و گەورەکانی ستراتیژ و گەمەی گەورەش لە ئارادایە. هاوکات میتۆدی خوێندن و قوتابخانە ئیسلامییەکان و توندڕەووی مەلا و بانگخوازەکان و گەشەکردنی سەلەفییەکان تێکڕا جێی گومان و بەرپرسیارێتی و لێکۆڵینەوەی رژدە.

لەو بارەیەوە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە موحسین ئەدیبدا سازکردووە

موحسین ئەدیب دەڵێت "زۆربوونی دەوڵەمەندەکانی کوردستان پەیوەندی هەیە بە دروستکردنی زۆرترین رێژەی مزگەوتەوە."هەروەها "یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی ئەوەی کە دەوڵەمەندەکانی ئێمە مزگەوت زۆر دروستدەکەن لەڕاستیدا بۆ شاردنەوەی تاوانباربوونی خۆیانە لەڕووی دەروونییەوە."

سەبارەت بە هۆکارەکانی دیکەی زیاتر دروستکردنی مزگەوت موحسین ئەدیب دەڵێت " خەڵک ئەوە دەزانێت ئەو دەوڵەمەندانە بەشێوەیەکی ناشەرعی دەوڵەمەند بوون، بۆیە بۆ پاککردنەوەی سومعەی خۆیان؛ بۆنمونە کابرا بە گەندەڵیی و دزیی و جەردەیی و بەدزینی موڵکی گشتی دەوڵەمەند بوو بۆئەوەی سومعەی خۆی پاکبکاتەوە لای خەڵک وا ئەزانێت خەڵک رووکەشبینە؛ واتە کاتێک دەبینێت دەوڵەمەندێک مزگەوتێک دروستدەکات واتە سومعەی ئەم دەوڵەمەندە لای خەڵک و لای کۆمەڵگە تا ڕادەیەک پاکدەبێتەوە...."

هاوکات دەڵێت "ئەوەی موسڵمانەکان و ئاینپەروەران خۆیان باسی لێوە دەکەن؛ لەبری ئەوەی ئاین ببێتە وەسیلەیەک بۆ خزمەتکردنی بەشەرییەت و کۆمەڵگەی کوردی، لەڕاستیدا بۆتە وەسیلەیەک بۆ چەوساندنەوەو بۆ گێلاندنی کۆمەڵگە؛ ئەمە زۆر ترسناکە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:10 0:00

XS
SM
MD
LG