Accessibility links

قەیرانی کۆچ لە نێوان فەنتازیا و حەقیقەتدا


قەیرانی کۆچ و پەنابەران لە جیهاندا تێکڕا سەرجەم مرۆڤایەتی راگرتووە لەبەردەم فریاگوزاریی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتی و ڕێگەچارەی ریشەیی و خوێندنەوەی ئەکادیمیی و دۆزینەوەی رایەڵە سەختەکانی پشت دیاردەکە.
ئەوەی ئەوڕۆکە وڵاتانی جیهانی لەکۆمەڵێک بارودۆخی هاوبەشدا کۆکردۆتەوە قەیرانە گەورەکان و مللانێ سەختەکانی جەنگ و تیرۆر و قەیرانی پەنابەریین. ئەوڕۆکە شارەزایان و چاودێران بەبێ گەڕانەوە بۆ بارۆدۆخە خوێناوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەهامەتییە یەکلەدوایەکەکانی ئەو ناوچەیە بە ئەستەمی دەزانن شیکاری دروست بۆ قەیرانەکان بکرێن، بەڵام هەمیشە دیدگاو روانینی جیاواز دەبنە سەرچاوەگەلێکی شیکاریی و ئەکادیمی.

سەبارەت بە ئاستەنگ و لێکدانەوە فیکری و ژیارییەکان ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر وروناکبیر ئیسماعیل حەمە ئەمین سازکردووە.

ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "بەگشتی ئەم جۆرە سەفەرانە پێی ناوترێت سەفەر؛ ئەمانە پێیەدەڵێن ڕۆیشتن بەرەو نادیار، ئەمە گەڕانە بەدوای ئەو ژیانە ڕووتەدا"

هەروەها سەبارەت بەو نیگەرانییە فیکری و ئاکادیمییانەی بیرمەندانی رۆژئاوا ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "خۆی دوو سنور هەیە، سنورێکیان فیزیکییە، سنورەکەی دیکەش ڕوحییە. ئەوان باس لەو سنورە روحییە دەکەن، کە ئێمە سنورەکان هێشتا لەڕۆحماندا ماوە. بۆنمونە لەناو کورددا دێگەڵە سنورێکە هێشتا تەجاوزمان نەکردووە، لە ئەڵمانیاش ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا بوو بەیەک؛ بەڵام هێشتا ئەو سنورانە ماون، هێشتا مرۆڤی ئەودیو واتە وەک گاڵتەپێکردن پێیاندەوترێت ئۆسی واتە رۆژهەڵاتی، بە مەرجێک هەر ئەڵمانیین. سنورەکانی ئەوروپا کرایەوە بەسەر یەکدا، بەڵام ئەوە بووە هۆی ماڵوێرانی بۆ یۆنان. کەواتە لێرەدا ئەم بیرمەندە گەورانە گومان دەخەنە سەر ئەم سیاسەتەی کە هەیە"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە......

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:11 0:00

XS
SM
MD
LG