به درێژه کێشانی قه‌یرانی ئابووری هه‌رێمی کوردستان، به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی دراوی ڕوویان کردۆته ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپایی. فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکای کردووه و داوا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌کات تا بۆ دانی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌کان یارمه‌تیان بکه‌ن.
له هه‌واڵێکی تریش داهاتووه که مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌رووپای کردووه و ده‌گوترێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که وه‌رگرتنی یارمه‌تی دراوی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری له هه‌ریمی کوردستانه.
پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپایی یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ن و ئه‌م یارمه‌تییه ده‌توانێت قه‌یرانی ئابووری هه‌ریم چاره‌سه‌ر بکات؟ هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره‌ش دێته ئاراوه که هۆگه‌لی درووست بوون و درێژه‌کێشانی قه‌یرانی ئابووری له هه‌ریمی کوردستان چیه؟
بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م پرسیارانه له گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیر قادری، چاودێری سیاسی دانیشتووی سوئێد وتووێژمان کردووه.