Accessibility links

مەسعود بارزانی چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ پێداچوونەوە بە موڵك و ماڵی بەرپرسانی پارتی دەردەکات


مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لە هەمان كاتدا سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگی سه‌باره‌ت به‌ پێداچوونەوە بە موڵك و ماڵی بەرپرسان و كەسانی سەر بە پارتی و ئەوانەی لەژێر سێبەری پارتیدا كاریان كردووە دەركرد.

بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێم خۆی لە شەش خاڵدا دەبینێتەوە دكتۆر ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند زور قسە و باس لەبارەی بەرپرسانی پارتی دەكرێت كەوا گوایە موڵك و ماڵێكی زور لە دەستیانە بۆیە با لیژنەیەك پێكبهێنرێت لەمبارەیەوە بۆ ئەوەی بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بكرێت.

لە پێناو جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەم بڕیارە لیژنەیەكی تایبەت لەلایەن سەرۆكی پارتی پێكدەهێندرێت و لیژنەكە میكانیزمی كاركردنی دەبێت و ڕاپۆرت و ئەنجامی كارەكانی بۆ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرز دەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت كەوا كێن ئەوانەی لەم لیژنەیەدا دەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:13 0:00

XS
SM
MD
LG