Accessibility links

ڕوانگە : پرسی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی ؛ ڕەنگدانەوەی داخوازی گشتی یان دەرەنجامی یاریگەلی سیاسی؟


مەسعود بارازنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردوەتەوە و داوا دەکات کە ڕاپرسی بۆ وەرگرتنی ڕای گشتی بۆ پرسی سەربەخۆیی بەڕێوە بچێت. بارزانی لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت ڕاپرسی بۆ وەرگرتنی ڕای خەڵک پێویستی بە ئامادە کاری نییە و ئەوانەی دژی ئەم ڕاپرسییە هەڵوێستیان هەیە ئەوانەن کە نەتەوەیی بیر ناکەنەوە.

مەسعود بارزانی هەروەها ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە بەرێوچوونی ڕاپرسی بە مانای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی نییە و ئەمە تەنیا بۆ ئەوەیە ڕای خەلکی لەم پەیوەندییەدا وەربگیرێت و دواتر ڕێبەرانی سیاسی لە کاتی گۆنجاودا دەتوانن ئەرکی سەربەخۆیی ببەنە سەر.

هەندێک لە چاودێران دەپرسن لە هەلومەرجی ئێستای هەرێمی کوردستاندا ڕاپرسی گشتی تا چەند دەتوانێت داوایەکی پراکتیک بێت؟ ئایا داواکاری بۆ ڕاپرسی جۆرێک وەڵامی سیاسی بۆ قەیرانی هەنووکەی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان نییە؟

کوردستان لە ئێستادا لە درێژایی سنورەکانی باشوری خۆیدا دەرگیر و دەستەویەخەی شەڕی داعشە و نزیک بە دوو مێلیون کورد و عەرەب و نەتەوەکانی ترلە هەرێمی کودستان ئاوارەیە. پرسیار ئەوەیە کە لە دۆخێکی ئەوادا ڕاپرسی چەند دەتوانێت بە دروستی بەرێوە بچێت و دەرەنجامەکەی هەڵگری دەنگی زۆرینەی خەڵکی دانیشتوی هەرێمی کوردستان بێت؟

لە ڕوانگەی ئەم هەفتەدا ئەم بابەتەمان لە وتووێژ لەگەڵ بەرێزان حیسام دەستپیش مامۆستای زانستگەلی سیاسی لە زانکۆ سەلاحەدین لە هەولێر و کامەران پەری هەڵسوڕای بزوتنەوەی گۆڕان دانیشتوی سوید تاوتۆ کردووە.

XS
SM
MD
LG