بارگرژییه‌کانی نێوان لایه‌نه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مانه‌وه‌ی بارودۆخه‌که وه‌کو خۆی کاریگه‌ری خراپتری لێده‌که‌وێته‌وه، ئاڵۆزیـیهکانیش وه‌کو خۆی ماوه. ئه‌وه ڕای سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه، سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌کو رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌هلی له هه‌رێمی کوردستان، له چاوپێکه‌وتنه‌که باس له‌وه ده‌کات که کورد ده‌یتوانی له جیهاندا له‌وه به‌هیزتر بوایه له رووی سیاسیـیه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به گرفته نێوخۆییه‌کانه‌وه گیرۆده نه‌بونایه.
هه‌روه‌ها شه‌ڕی داعشیس ده‌کاته شه‌ڕێکی ناوکۆیی نێو پێکهاته جیاکانی کورد له باشوور و پێی وایه "گرفتی سیاسیـیه‌کان نه‌خزاوه‌ته نێو هێزی پێشمه‌رگه و به‌ره‌کانی شه‌ڕ که ئه‌وه ئومێد به‌خشه."