Accessibility links

ئەرسەلان دزەیی: لە میحوەری گوێڕ چەكدارانی داعش خۆیان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن


بەشێك لە چەكدارانی داعش و ئەوانەی كە پێشتر پۆلیس بوونە لە حكومەتی عێراقی و خەڵكی ناو داعش پەشێمان بوونەتەوە و خویان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن لە میحوەری گوێڕ و مەترسیان هەیە چونكە داعش ماڵی خەڵك تاڵان دەكات و خەڵك بە بیانووی جۆراوجۆر لەناو دەبات.

ئەرسەلان دزەیی فەرماندەی فەرماندەی ژینگە لە میحوەری گوێڕ لە دیدارێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكای رایگەیاند لە هەفتەی رابردوو زیاتر لە 35 كەس خویان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە و تەنها لە دوو شەوی رابردووش 19 كەسی تری خویان رادەستی پێشمەرگە كردووە و هۆكاری خو رادەستی ئەوانیش بۆ چەند هۆكارێك دەگەرێتەوە و رایگەیاند هەندێك شت هەیە تایبەتمەندی سەربازیە و نهێنی سەربازیە ناكرێت لە راگەیاندن باس بكرێت، بەڵام قوناغ بە قوناغ لێكولینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت زوربەی ئەوانەی كە خویان رادەستی پێشمەرگە كردووە دەناسرێنەوە.

ئەو فەرماندەیەی ژینگە لە میحوەری گوێر هەروەها ووتی " بەشێك لەو چەكدارانەی كە خویان رادەست كردووە كاتێك لە ناو داعشەوە هاتوون لە كاتێكدا كە ئەو ناوچەیە لە لایەن داعشەوە بۆمرێژكراوە بە ئاسایی تێپەڕیون بە بێ بوونی هیچ كێشەیەك بویە لەوانەیە ئەوانیش دەستیان هەبێت مەرج نیە ئەو چەكدارانەی كە پەشیمان بونەتەوە و خویان رادەستكردووە دەستیان نەبو بێت لە گەڵ داعش بویە لێكولینەوە و وردبینی زیاتر پێویستە چونكە لەوانەیە داعش ئەم چەكدارانەی ناردبێت كە وەكو شانەی خەوتوو بەكاریان بهێنێت و زوربەی ئەو چەكدارانەش كە خویان رادەستكردووە كەس و كاریان لە كوردستانن ، ئەمەش گومانێك دروست دەكات كە دەستێكی ئستیغباراتی تێدا بێت.

دزەیی رایگەیاند پێشتر لە سنۆرەكانی دیكەش چەكدارانی داعش خویان رادەستكردووە بەڵام لەم مانگەدا لە میحوەری ئێمە زور چەكدار خویان رادەست كردووە .

سەبارەت بە گەرانەوەی خەڵكی گوێر و مەخمور بۆ سەر ناوچەكانیان كە ئێستا لە ژێر دەستی پێشمەرگەدایە، ئەرسەلان دزەیی فەرماندەی فەرماندەی ژینگە لە گوێر ووتی " بە دەست ئێمە نیە بریار بدەین ئەو خەڵكە بمێنێتەوە یاخود نە چونكە خەڵكەكە هەراسان بووە، داعش زورجار بۆردومانی ئەو خەڵكە دەكات بویە خەڵكەكە لە ترسی داعش ناتوانێت بژیت زوربەی ئەو گوندانەی لەم میحوەرە هەن خاڵی سنۆرین و ئێمە گرنگی بەم گوتنەی سەرۆكی هەرێم مەسعود بارزانی دەدەین كە رایگەیاندووە ئەو كەسانەی تێكەڵ بەكاری تیرۆریستی و هاوكاربوونە لەگەڵ داعش شوێنیك نیە تێدا بژین.

پێشرەویەكانی هەردوو لا وەستاون لەمیحوەری گوێر و مەخمور ، ئەرسەلان دزەیی لەمبارەیەوە ووتی " پێشرەویكردن و نەكردن جگە لە هۆكاری سەربازی هۆكاری سیاسیشی لە پشتەوەیە چونكە دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و سوپای عێراق بكرێت ، و سوپای عێراقیش لە زور ناوچە بەشداری بكات ، یەكێك لە هۆكارە سیاسیەكان ئەوەیە هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە پێشڕەوی ناكات چونكە تا ئێستا هاوكاری پێشمەرگە نەكراوە وەكو پێویست.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00

XS
SM
MD
LG