Accessibility links

كەمال كەركوكى: پێشبینى دەكرا پێشمەرگە دیلەكان لەو زیندانەدا بن كە هێزە تایبەتەكەى ئەمەریكا و ئەنجومەنى ئاسایش هێرشیانكردە سەرى


فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، ئاشكرایكرد پرۆسە سەربازیەكەى بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەمەى هێزەكانى ئەمەریكا و ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم بۆ رزگاركردنى زیندانیەكانى نێو ئەو گرتوخانەیە بووە، كە هیرشیانكردووەتە سەرى و پێشبینى كراوە پێشمەرگە دیلەكانیشیان تێدابووبێت.

كەمال كەركوكى بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئامانج لە پرۆسە سەربازیەكەى حەویجە رزگاركردنى زیندانیەكانى نێو گرتوخانەكانى داعش بووە ، كە داعش ئامادەكارى بۆ كۆمەڵكوژ كردنیان كردبوو."

وتیشى"لە هێرشەكەدا 6 داعش دەستگیركراون و گەیەنراونەتە شوێنى مەبەست ، هەروەها 69 زیندانیش ئازاد كراون."

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا ، پرۆسە سەربازیەكەى حەویجە دواى كۆكردنەوەى زانیارى هەواڵگیرى ئەنجامدراوە كە گومان كراوە پێشمەرگە دیلەكان لەو زیندانەدا بن كە هێرشكرایە سەرى ، بەڵام زانیاریەكان راست دەرنەچوون.

لەو بارەیەوە كەمال كەركوكى ، وتى"ئێمە بەردەوام لەهەوڵداین بۆ رزگاركردنى پێشمەرگە دیلەكان و ، پێشبینى دەكرا پێشمەرگە دیلەكان لەو گرتوخانەدا بن چونكە پێشتر دەزگا ئەمنیەكانى هەرێم زانیاریان هەبوو لەسەر بوونى ژمارەیەكى زۆر زیندانى لەو گرتووخانەیە."

بەپێى وتەى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى پێشمەرگە، دوێنێ‌ پێنج شەمە چەكدارەكانى داعش فشاریان خستووەتە سەر دانیشتوانى حەویجە و ئۆتۆمبێلەكانیان لێسەندوون وكەرەستەكانیان بۆ موسڵ گواستووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینیش چەكدارەكانى داعش فرۆكەیەكى بێ‌ فرۆكەوانى بچوكیان رەوانەى سەر ئاسمانى ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوك كردبوو ، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەكەوە فرۆكەكە خرایە خوارەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:50 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG