پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بکەن لێـکۆڵینەوە لە کوژرانی 5 کەس بکەن کە لە میانەی خۆپـیشـاندانە ناڕەزایـیەکانی قەڵادزێ و کەلاردا بە گولـلە لـێیان درابوو، حکومەتی هەرێم وەڵامی ڕێکخراوەکەی داوەتەوە.
دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی باڵای بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپـۆرتە نێودەوڵەتیـیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردسـتان بەیانـنامەیەکی دەرکردووە و تیایدا نووسیویەتی:
" له ئه‌نجامی قه‌یرانی دارایی و نه‌ناردنی بودجه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ھه‌رێمی کوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی ئابووری سه‌خت بۆوه به‌ھۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته و شه‌ڕی سه‌پێنراوی تیرۆریستان داعش حکومه‌تی ھه‌رێم نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات به‌ڵام ھه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامن بۆ دابینکردنی به‌پێی توانا."
زێباری له وه‌ڵامی ھه‌ردوو رێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ و ھیومن رایتس وۆچ ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان و تۆمه‌تبار کردنی ھه‌رێمی کوردستان به بوونی ھێزی چه‌کداری سه‌ر به حزبه‌کان گوتی: "رۆژی 21/10/2015 به ناوی "ھه‌رێمی کوردستان: ھێزه‌کانی سه‌ر به پارته سیاسییه‌کان ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن" ھیومن رایتس وۆچ بڵاو کرده‌وه دیاره ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه رێکخراوی ھیومن رایتس وۆچ دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له رێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرته‌کان ده‌رده‌بڕێت بۆیه ئێمه گومانمان له بێلایه‌نی ئه‌م رێکخراوه ھه‌یه، چونکه راپۆرته‌کانی پێشووتریشیاندا به نه‌فه‌سێکی تائیفی و لایه‌نگیری بۆ نه‌یارانی ھه‌رێمی کوردستان نووسرابوونه‌وه."
زێباری ده‌ڵێت: "له‌م راپۆرته‌شدا باس له بوونی ھێزی چه‌کداری سه‌ر به حزبه‌کان ده‌کات که ئه‌مه‌ش دووره له راستی چونکه ھێزه‌کانی پاراستنی کوردستان له پۆلیس و ئاسایش و دژه تیرۆر و پێشمه‌رگه پێکدێت ئه‌مانیش ھێزی نیزامی و رێکخراوی سه‌ر به حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانن."
هه‌روه‌ها گوتی: "ئیمه له حکومه‌تی ھه‌رێم پشتگیری له داوا ره‌واکانی ھاوڵاتیان ده‌که‌ین بۆ داواکردنی مافه‌کانیان له ھه‌مان کاتدا پشتیوانی له خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی ھاوڵاتیان ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی خۆپیشاندانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزه‌کان که ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان له ھه‌رێمی کوردستان ژماره (11)ی ساڵی 2010 ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌نجامدران له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای سلێمانی رێره‌وه‌کانی گۆڕا و له په‌نای خۆپیشاندانه‌وه ھێرش کرایه سه‌ر بینایه‌ی گشتی و تایبه‌تی و سووتاندنیان."
زێباری ده‌رباره‌ی داخستنی نووسینگه‌ی ھه‌ردوو که‌ناڵی KNN و NRT له ھه‌ولێر دووپاتی کرده‌وه: :به‌پێی زانیارییه‌کانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان نووسینگه‌کانی KNN و NRT له ھه‌ولێر داخراون به ھۆی پێشێلکردنی یاسای رۆژنامه‌وانی و رێنماییه‌کانی فریکیونسی په‌خش کردن چونکه په‌یامنێرانیان به‌بێ لۆگۆی تایبه‌ت به‌م دوو که‌ناڵه چوونه‌ته ناو خه‌ڵک و چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ھه‌ولێر به مه‌به‌ستی درووست‌کردنی پشێوی و شڵه‌ژاندانی خه‌ڵک و تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری شار و به‌پێی یاسایی نه‌ھێشتنی تیرۆر ھاندانی خه‌ڵک و نانه‌وه‌ی پشێوی و رێگاخۆشکه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی کاری تێکدرانه ئه‌مه له کاتێکدا که تیرۆریستان چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له شاری ھه‌ولێره‌وه دوورن و ده‌ستخۆشییان له پشێوی نانه‌وه و تێکدانی ئارامی ھه‌رێمی کوردستان کردووه و گێره‌شێوێنانی به موجاھید ناوزه‌د کردووه."
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه‌ش ره‌نگه کاریگه‌ریی ده‌روونی له‌سه‌ر که‌سوکاری پێشمه‌رگه و شه‌ھیده‌کان ھه‌بێت که له به‌رامبه‌ریان وه‌ستاون به درێژایی زیاتر له 1000 کیلۆمه‌تر و تا ئێستا زیاتر له 1300 پێشمه‌رگه گیانی خۆیان کردۆته قوربانی خاکی کوردستان و له شه‌ڕی تیرۆردا شه‌ھید بوون و 8000 پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون."
زێباری زیاتر گوتی: "ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان وه‌ک رێوشوێنێکی ئیحتیرازی نووسینگه‌ی ئه‌م دوو که‌ناڵه‌ی له ھه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌کی کاتی داخستووه و ھیچ یه‌کێک له ستافه‌کانیان ده‌ستگیر نه‌کراوه ته‌نانه‌ت ژیانیشیان پاراستوون، چونکه ئه‌گه‌ر نووسینگه‌کانیان دانه‌خرابووایه ره‌نگه ده‌زگا ئه‌منییه‌کان کۆنتڕۆڵی پاراستنی ستافه‌کانیان له ھێرشی خه‌ڵک له‌ده‌ستدابوایه و ژیانیان بکه‌وتایه مه‌ترسی و بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له سلێمانی رووی دا چونکه ھه‌ولێر پایته‌ختی ھه‌رێمی کوردستانه و سه‌دان ھه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و کونسوڵگه‌رییه‌کانیان و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراو و ئاژانسه‌کانی تر باره‌گایان له ھه‌ولێره له ھه‌مان کاتدا ده‌یان کۆمپانیای وه‌به‌رھێنانی بیانی له ھه‌ولێر ھه‌ن."
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه کرد: "تا ئێستا 98 خۆپیشاندانی جۆراوجۆری ئاشتیانه له ھه‌ولێر به مۆڵه‌تی فه‌رمی و بێ‌مۆڵه‌ت ئه‌نجامدراون و زۆر له خۆپیشاندانه‌کانیش په‌یوه‌ندییان به حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانه‌وه نه‌بووه به‌ڵام حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان گیانی خۆپیشانده‌رانی پاراستووه."
سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ھه‌روه‌ھا رایگه‌یاند: "به‌پێی ئاماره‌کانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان 2 که‌س له که‌لار و 3 که‌س له قه‌ڵادزێ له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌کان شه‌ھیدبوون و 50 تریش بریندار بوون که برینی زۆربه‌یان به‌ھۆی به‌رد بووه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه دوای ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه 183 که‌سیش ده‌ستگیر کراون به فه‌رمانی دادگا په‌یوه‌ندیداره‌کان که ته‌مه‌نیان له خوارووی ته‌مه‌نی یاسایی بوون که داوای مووچه‌یان کردووه له کاتێکدا بوون به فه‌رمانبه‌ر به‌پێی یاساکانی ھه‌رێم پێویسته ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 ساڵییه‌وه بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ھه‌موویان ئازاد کراون له ئاسایشی سلێمانی به که‌فاله‌ت یان به‌ڵێننامه."
له لایه‌کی دیکه‌وه زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تاکو ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له ھه‌ولێر وه‌ک ئه‌رکی خۆیان پارێزگاری‌یان له باره‌گا و بنکه‌ی ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کردووه، ھه‌روه‌ھا ھیچ فه‌رمانبه‌رێکی حکومی له‌سه‌ر ھه‌ر لیستێک له‌سه‌ر کاری خۆی لانه‌دراوه و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر کاری خۆیان. به‌ڵام بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ژیانی ژماره‌یه‌ک به‌رپرس و په‌رله‌مانتار داوایان لێکراوه به شێوه‌یه‌کی کاتی سه‌ردانی شاری ھه‌ولێر نه‌که‌ن تاکو بارودۆخه ئاسایی ده‌بێته‌وه، بۆ پاراستنییان له ناڕه‌زایی و توڕه‌یی ئه‌م خه‌ڵکه وا به‌باش زانراوه که له ھه‌ولێر نه‌بن."
له کۆتاییدا دیندار زێباری تیشکی خسته سه‌ر "ھێرش کردنه سه‌ر شوێنی گشتی و تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی درووست‌کردنی ئاژاوه و تێکدانی سه‌قامگیری وڵات و ھه‌ره‌شه کردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی که ئێستا ھه‌رێم له شه‌ڕێکی قورس و له‌ژێر ھه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستانی داعشدایه بۆیه به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی 1969ی ھه‌موار کراو له مادده‌کانی 220، 221، 222 و یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان ژماره 11ی ساڵی 2010 ی ھه‌رێمی کوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕان ده‌کرێت که سزاکانیان به‌ند کردن و غه‌رامه‌یه."