Accessibility links

گۆران ئازاد: پـێویستە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردسـتان بکرێت


گۆران ئازاد ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشـتیمانی کوردستان دەڵێت گەشبین نیـیە ڕێکەوتنی سیاسی لەسەر مەسەلەی سەرۆکایەتی هەرێم بکرێت، بۆیە پـێویستە هەڵبژاردن ئەنجام‌بدرێت.

دەشڵێت کێشەی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردسـتان ئەوەیە خوازیارن سەرۆکی هەرێم لە پـۆستەکەی بمێنێتەوە، ئەمەش کێشەی یاسایی هەیە، چونکە سەرۆکی هەرێم دوو خولی تەواوکردووە و دوو سـاڵیشی بۆ درێژکراوەتەوە. کێشەی دووەم پارتی خوازیارە سەرۆکی هەرێم ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، کۆمسیۆنیش دەڵێت ناتوانێت ئێسـتا هەڵبژاردن بکات و ئەگەر بشکرێت مەسعود بارزانی ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە. کێشەی سێـیەم پارتی دەڵێت لەگەڵ ئەوە نیـیە هەندێـک لە دەسەڵاتەکان لە سەرۆکی هەرێم وەربگیرێتەوە.

درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00

XS
SM
MD
LG