Accessibility links

زەردەشتییەکان لەنێوان هەڕەشەکانی داعش و مەلا حەسیب دا


سەرباری هێرش و هەڕەشەکانی مەلایەک لە سلێمانی دژی زەردەشتییەکان و چەندین هەڕەشەی دیکەش لەلایەن داعش و مەلا عەبدول لەتیف سەلەفی و چەند مەلایەکی دیکەش لە دهۆک، کەرکوک، چەمچەماڵ و دەربەندیخان و ..تاد، بەڵام هێشتا زەردەشتییەکان پەیامی ئاشتیخوازانەو پێکەوەژیانی خۆیان لەگەڵ سەرجەم ئاینەکان و کولتورە جیاوازەکاندا دووپاتدەکەنەوە.

مەلا حەسیب لەمیانی راپۆتێكی بی بی سی فارسیدا، كە دەربارەی چالاكییەكانی ئایینی زەردەشتییە لە هەرێمی كوردستان، دەربارەی ئەو موسڵمانانەی بونەتە زەردەشتی وتویەتی”ئەگەر حوكمێك هەبێت كە دەسەڵاتی ئیسلامی بیكات ئەوا دەبێ حوكمی خوا جێبەجێبكات، دەبێ سێ رۆژ دەرفەت بدرێتە ئەوانە، ئەگەر پاشگەزبونەوە و لەو ئایینە نوێیە خۆیان بێبەری كرد ئەوە زۆر باشە، بەڵام ئەگەر لە ئایینە نوێیەكە ئیدی بۆ نمونە زەردەشتی بێت یان هەر ئایینێكی دیكە جگە لە ئیسلام، نەگەڕانەوە، ئەوا ئەوانە هەڵگەڕاوەن و دەبێ بكوژرێن و حوكمیان ئیعدامە”.

ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکان وتوێژێکی تابەتی سازکردووە لەگەڵ میری زەردەشتیان پیر لوقماندا.

پیر لوقمان دەڵێت "ئەم هەڕەشەیە یەکەمجار نیە، پێشتر داعش 25 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ هەرکەسێک کەوا سەری پیر لوقمانی بۆ بهێنێت و وە هەر کەسێکیش کە زەردەشتی بێت و بکوژرێت ئەو یەک ملیۆن دۆلاری دەدرێتێ. چەندین هەڕەشەی دیکەو سوکایەتیکردن لەلایەن مەلا عەبدول لەتیف سەلەفییەوە لێمانکراوە و کۆمەڵێک سوکایەتیکردنی کرد بە زەردەشتییەکان، هەروەها لەبەریتانیاش مەلایەک هەیە بەداخەوە کە خۆشم لە بەریتانیا ئەژیم، لەناو فەزایەکی ئازاددا سوکایەتی بە زەردەشتییەکان دەکات، هەروەها مەلایەکی دیکە لە شەقڵاوە دەستیکردبوو بە سوکایەتیکردن بە زەدەشتییەکان و هەروەها مەلایەک لە دهۆک و دانەیەکی دیکە لە کەکوک و لە قەڵادزێ و لەوچەچەماڵ و لەدەربەندیخان و لەکفری و لەدوس خورماتو و هەروەها لەسلێمانیش چەندین مەلای جیاجیا و مەلای ئاینی ئیسلامی هێرش و سوکایەتیان کردووە بەرامبەر زەردەشتییەکان، بەڵام هیچیان بە قەدەر مەلا حەسیب هەڕەشەی سەر پەڕاندنیان نەکردووە".

هەروەها دەڵێت "وەک چاکەکارێک دەڵێم هەموو ئەو ئاینانەی بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان بە ئاینی زۆرینە دەزانن و هەڕەشە دەکەن بۆ تێکدانی ژیانێکی ئاشتیخوازانە دەبێت بیر لەوە بکەنەوە کە ئەم نەتەوەیە ئیتر ئەو نەتەوەیە نیە کە جاران ئەهاتن خەڵکیان لێ سەردەبڕین و ژنەکانیان دەبردن و خاکیان داگیردەکردن و دەڕۆیشتن".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.....

XS
SM
MD
LG