Accessibility links

ڕێکخراوی HRW داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردسـتان دەکات لە داخستنی ڕێکخراوی یەزدا پاشگەزببنەوە


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch بەیانـنامەیەکی لە بارەی داخستنی ئۆفیسی ڕێکخراوی یەزدا لە شاری دهۆک بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەمە قەوارەیەکی سیاسی نیـیە و تەنها بەرگری لە مافی ئێزدیـیەکان دەکات لە هەموو شوێنێـکی جیهاندا.

ڕێکخراوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی پاش نێوەڕۆی دووشەممە هێزێـکی ئاسایش داویانە بەسەر بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی یەزدا لە دهۆک و فەرمانی داخستنی ڕێکخراوەکەیان داوە لەگەڵ ڕاگرتنی هەموو پـرۆژەکانی لە کەمپەکانی خەڵکی ئاوارە.

بەلقیس ویڵی گەورە توێژەری ڕێکخراوی HRW لە عێراق دەڵێت کەسێـکی نزیک لە ڕێکخراوی یەزاد پـێی گوتووە پـێدەچێت ئەم بڕیارەی هەرێم لە ئەنجامی پـلانێـکی ڕێکخراوەکە بووبێت بۆ دابینکردنی پـێداویستی ژیان بۆ بە لایەنی کەم 3 هەزار خێزانی ئێزیدی لە شەنگال، ئەمەش وەک بەشێـک لە پـرۆژەیەکی گەورەی بەرنامەی پەرەپـێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP).

ڕێکخراوی HRW دەڵێت دەسەڵاتدارانی هەرێم بەربەستیان خستووەتە سەر ناردنی خۆراک و سووتەمەنی و پارچەی ئۆتۆمبیل بۆ شەنگاڵ و دەڵێن مەترسیـیان هەیە لە کۆتاییدا ئەمانە بگەنە دەسـتی هێزەکانی پەکەکە لە شەنگال.

بەلقیس ویڵی لە کۆتایی بەیانـنامەکە دەڵێت پـێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردسـتان بە باشی بیربکەنەوە لە ئاکامەکانی داخستنی ڕێکخراوی یەزدا. داواشی لێکردن بەپـێی وابەستەیـیە نێونەتەوەیـیەکانیان لەو بڕیارە پاشگەزببنەوە و کارئاسانی بۆ هەوڵەکانی پـێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بکەن نەک کۆسپـیان لەبەردەم دابنێن.

XS
SM
MD
LG