Accessibility links

شۆخان حەمە رەشید: لە ساڵی 2012 ەوە تاکو ئێستا 711 ژن لەهەرێمی کوردستان کوژراون


ساڵانە زۆرێک لە رێکخراوەکانی ژنان و حکومەت و ئەو دەزگاو بەڕێوبەرایەتیانەی کە پەیوەندیان بە پرسی ژنانەوە هەیە ئەو یادە بە ئاهەنگێڕان وکۆبوونەوە بەسەردەکەنەوە، بەڵام هەندێک رێکخراوی دیکە بە شێوازی جیاجیا کار لەسەر ئەو پرسە دەکەن. حکومەت پێیوایە توندوتیژی بەرامبەر خانمان کەمیکردووە، بەڵام رێکخراوەکان رایەکی دیکەیان هەیە لەوبارەیەوە.

بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتانى هەولێر ئاشکراى کرد لەماوەى ئەمساڵدا 3 هەزار و 17 سکاڵا تۆمارکراون و بەبەراورد بەساڵى ڕابردوو ڕێژەى تاوانەکان کەمیکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى 11 ى2018 موقەدەم فەرمان محەمەد بەڕێوەبەرى توندوتیژى دژى ئافرەتانى هەولێر لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئامارى ساڵى ٢٠١٨ى تایبەت بە توندوتیژى دژ بەژنانى لە شارەکە بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە 3 هەزار و 17 سکاڵا تۆمارکراون و 13 حاڵەتى کوشتن و 14 حاڵەتى خۆکوشتن و 44 حاڵەتى خۆسووتاندن و 31 حاڵەتى سوتان و 771 حاڵەتى ئەشکەنجە و 740 سوکایەتى و جنێویش هەبووە.

هاوکات بەپێی ئامارەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەسلێمانی، لە 10 مانگی ڕابردوو ھەزارو 923 حاڵەتی توندوتیژی لەدژی ژنان تۆماركراون، كە 28 یان كوشتن و خۆكوشتنن.
ئەوان پێیانوایە کە توندوتیژی بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو کەمیکردووە دژی خانمان. بەڵام رێکخراوەکان دەڵێن وا نییە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە وتووێژی لەگەڵ پارێزەرو بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان شۆخان حەمە رەشیددا سازکردووە...

شۆخان دەڵێت "لەساڵی 2012 ەوە تاکو ئێستاکە 711 ژن کوژراون." هەروەها "بەداخەوە ساڵانە جۆری توندوتیژیی و پێشێلکارییەکان گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە، ساڵانی پێشوو توندوتیژی جەستەیی بوو، بەڵام ئێستا گۆڕاوە بووەبە توندوتیژی دەروونی و ئابوری و ئەلیکترۆنی..."

دەشڵێت "زۆرجار کچێکی گەنج تەنها لەسەر نامەیەک یان وێنەیەک کوژراوە."

سەبارەت بە یاساکانیش دەڵێت یاساکان لەئاستێکی پێویستدا نین کە هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە چارەسەر بکات.

پارێزەر شۆخان حەمە رەشید دەڵێت "هێشتا هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیهان لەزۆنی سوردایە لەپرسی توندوتیژی دژی ژناندا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:15 0:00

XS
SM
MD
LG