Accessibility links

کۆمەڵێک چالاکی لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە


Hewler, Erbil
Hewler, Erbil

لە ڕۆژی جیهانی ژنان کۆمەڵێک چالاکی بەم بۆنەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون، ئەمەش بەشێکە لەو چالاکیـیانە:

هەولێر، کۆنفرانسی پەرەپێدانی سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی کوردستان، زانکۆی کوردستان لە کاتژمێر 10 ی بەیانی تا 6 ی ئێوارە ئاھەنگیان ھەبوو تیایدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون بۆ پشتگیری و هاندانی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا، پانێڵی ھاندانی ئافرەت لە پێناو پێشکەوتنی کۆمەڵگە لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەڵاحەدین، ئاھەنگ لە پەیمانگەی فەڕەنسی، پانێڵێک بەم بۆنەیە لە کۆلێژی ئیشک، ڕێکخراوی ئەمەریکی لە ژنەوە بۆ ژن مەراسیمێکی لە دارەتوو بەڕێوەبرد لە ناو بینای سەنتەری لاوان و تیایدا 300 ژنی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان ئامادەی بوون، ئەنەکەسە ئاھەنگێکی لە کەسنەزان بەڕێوەبرد، ئاھەنگی ڕۆژی ژنان و پـۆشینی جلی میللی کوردی و تورکمانی و مەسیحی لە ماڵی تورکمان بەڕێوەچوو.

سلێمانی، لە هەندێک لە خوێندنگەکان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدران تایبەت، وەک خوێندنگای سلێمانی کچان و شێرکۆ بێکەس، تیایاندا شانۆ و نمایشی جلوبەرگی کوردی و چەند چالاکییەکی ئیشی دەستی خانمانی لە خۆ گرتبوو، لە پارکی هەواری شار پێشبڕکێیەکی پاسکیل سواری ڕێکخرا، کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خانمان بەشدارییان کرد، لەگەڵ پێشانگایەکی کتێب و هەڵمەتی نەمام چاندن و پێشانگای تابلۆی هونەری و پێشانگای کاری دەستی خانمان، لە ژێر ناونیشانی (کارکردن و چالاکی مێینە شەرم نییە)، لە ژێر درووشمی (بە شۆڕشی ژن ڕوو لە ئازادی دەکەین)، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان ڕێپێوانێکیان رێکخست لە شەقامی سالمەوە بۆ بەردەم پارکی نالی، لە ژێر ناوی ( جوانییەکان لە ئێمەوە ببینن) نمایشێکی بەرهەمی دەستی و جوانکاری خانمان کە لەلایەن لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ سوودمەندانی ماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوانی سلێمانی، گرووپی هەڵوێست لە ژێر ناونیشانی ( لە پێناو شکۆی مرۆڤ) هەستا بە خەڵاتکردنی کۆمەلێک میدیاکار و چالاکوان و نووسەری ژن، کۆمەلێک گەنجی سەربەخۆ هەستان بە سازدانی مایکی کراوە لەبەردەم باخی گشتی تایبەت بە ڕۆژی ژنان، لە ژێر ناونیشانی ( ئازادیمان دەوێت نەک گوڵ) کە چەندین شیعری تێدا خوێنرایەوە، هەر بەم بۆنەیەوە کۆمەلێک گەنجی ئاوارەی هەردوو کەمپی پەنابەران و ئاوارەکانی عەربەت، بە هاوکاری ڕێکخراوی (دی ئێچ ئاڕ دی) هەستان بە نمایشی پێشانگای (چیرۆکەکانمان چرۆی ڕەنگەکانن) و شانۆگەری (ئاهەنگی ئاشتی)، زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، هەستا بە رێکخستنی ئێوارە شیعرێک بۆ خوێندکارانی زانکۆ، تایبەت بە ڕۆژی جیهانی ژنان، کە تیایدا شیعری ئینگلیزی و کوردی پەیوەست بە ئازادی ژنان لەلایەن خوێندکارانەوە خوێنرایەوە.

دهۆک، لە سەنتەر و کۆمیتە و ئەنجومەنی ژنان و ئافرەتان بە جلوبەرگی کوردی پـێشوازی لە جەماوەر و بەرپـرسانی دامودەزگا حکومیـیەکان کرا. لە کەمپی ئاوارەی شاریا لە دهۆک و کەمپی" باجد کەنداڵا" لە زاخۆ مەراسیمی تایبەت بۆ ژن و کچانی ئێزدی ئەنجام دران، لە خوێندنگەکانی کچان بە جلوبەرگی کوردی ئاهەنگ‌گیران.

کەرکوک، ماڵى رۆشنبیرى کەرکوک کە سەربە وەزارەتى رۆشنبیرى عێراقە و بەڕێوەبەرەکەى کوردە ئاهەنگیکى سازکرد، هەروەها رێکخراوە تورکمانیەکانیش بەو بۆنەیەوە مەراسیمیکیان ساز کرد.

لە کەلاریش چەند ئاهەنگ و مەراسیم و رێپێوان ئەنجامدران، لە ناحیەى رزگارى سنوورى گەرمیانیش ژمارەیەک نەمام بەو بۆنەیەوە چێنران.

XS
SM
MD
LG