Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: لۆبیکردنی کورد لە واشنتن درەنگە


دکتۆر سەردار عەزیز
دکتۆر سەردار عەزیز

دەنگو باسی ریفراندۆم و وتوێژ وپێشڤەچوون و پێشهاتەکان خوێندنەوەی جیاواز لە خۆی دەگرێت، دکتۆر سەردار عەزیز یەکێکە لە شارەزاکانی سیاسەتی ئەمریکا، ئەو لای وایە ئێستا ئەمریکا خەریکی کردنەوەی بەرەیەکی دییە لە عێراق، نزیک خستنەوەی ریاز و عێڕاق لە یەکتری لە هەمبەر هەژمونی دەسەڵاتی ئێراندا، دەشڵیت "سیاسی کورد خوێندنەوەی لە ئاستێکی لاوازدایە بۆ ئەو گۆڕانکارییانە، تەنانەت کات دیاری کردنی وادەی ریفراندۆمیش پەلەیی پێوە دیارە، هەست دەکەیت سیاسی کورد سەرلێشیواو دەردەکەون لە ئاستی ئەو گۆڕانکارییانەی بەڕێوەیە."

هەرێمی کوردستان بۆ کاریگەری لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لە واشنتۆن کەوتووەتە لۆبی کردن ولە هەوڵدان بۆ ئەوەی سیاسەتی ئەمریکا لە سەر ریفراندۆمەکەی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا بێت کە لە ئێستادا ئەمریکا دەیانەوێ ریفراندۆم لە هەرێم دوا بخرێت، لەو بارەیەوە دکتۆر سەردار دەڵێت "بیست ساڵ لەمەو پیش دەبوو لە رۆژنامەکان شتی وەها بنوسرێت و کۆڕوکۆبوونەوە بە ئەنجام بگەیەنن، نەوەکو پێش ماوەی چەند مانگێک بۆ ئەنجامدانی پرسی ریفراندۆم، لۆبی لە ئەمریکا لە نێو ئەو هەموو بیرۆکراسییەتەی لەو وڵاتەدا هەیە زەحمەتە بتوانێت، ئەوی لۆبی بۆ دەکەی بە ئاکامی باش بکەوێتەوە‌."

ئەو لەو بارەیەوە پێێ وایە ناتوانیت لە ڕێگەی هەندێ پڕوپاگەندەوە گۆڕانکاری بەسەرسیاسەتی ئەمریکادا بهێنیت، دەشڵیت "ئەمریکا روونە لە لای کە چی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، سیاسی کورد گرفتی ئەوەیە دەیەوێت، پەیوەندییەکانی دەرەوەی، یاخود پشتیوانییەکانی دەرەوەی بۆ خۆسەپاندنی نێوخۆ بەکار بهێنێت، هەروەها پەراوێز خستنی میللەتەکەی، ئەو گرفتانەی لە هەرێمی کوردستان هەن ئەرکی ئەونەشی قورس کردووە کە بەشێوەیەک هەوڵ دەدەن لۆبیت بۆ بکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:49 0:00

XS
SM
MD
LG