Accessibility links

لە سنووری مێرگەسۆر دەروازەیەکی نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا دەکرێتەوە بە ناوی دەروازەی زێتێ


دەروازەی زێتێ دەروازەیەکی نێودەوڵەتی دەبێت لە نێوان هەولێر و تورکیا دەکرێتەوە، ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە و لە نێو خاکی ئەو وڵاتەدایە دەگوترێت بە دانانی کۆمەڵگایەکی گۆمرکی کارکردن کۆتایی هاتووە و چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ کردنەوەی تەواوی دەروازە نێودەوڵەتیەکە و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێن فەتحەکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە لەوانەیە هەفتەی داهاتوو تەواو بێت دوایی دەست دەکرێت بە درۆستکردنی کۆمەڵگایەکی بچووک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.

لەبارەی کردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێتێ و کێشە و گرفتەکان و چوونیەتی پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکە و گرنگی کردنەوەی ئەو مەرزە نێودەوڵەتیە لە سنووری هەولێر مێرگەسۆر بۆ تورکیا و چەند پرسێکی تری ناوچەکە لە کاتی درۆستکردنی رێگاکە. غەفور ماڵە سواری قایمقامی قەزای مێرگەسۆر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا گووتی یەکەم دەروازەی فەرمیە لە سنووری پارێزگای هەولێر لەگەڵ تورکیا دەکرێتەوە، بۆ پارێزگای هەولێر و سلێمانی زور لە ئیبراهیم خەلیل نزیکترە بۆ گوستنەوەی کەلو پەل و دەتوانرێت بازرگانیەکی باشی تێدا بکرێت و سودی زوری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت هەم گەشتیاریە و هەم بازرگانیشە.

ناوبراو گووتی فەتحەکە لە قوناغەکانی کۆتاییدا لەوانەیە هەفتەی داهاتوو تەواو بێت دوای فەتحەکە دەست دەکرێت بە درۆستکردنی کۆمەڵگایەکی بچووک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان قوناغەکانی دواتریش درۆستکردنی قەنتەرە و پرد و قیرتاوکردنی ڕێگاکە دەبێت وەزارەتە پەیوەندیدارەکان خەریکن کارەکانی خویان دەکەن وەزارەتی پەیوەندیە، وەزارەتی ناوخۆیە، دەزگا ئەمنیەکانن، بە بێ وەستان خەریکین سەرجەم رێکارەکان لە ڕووی کاڕگێڕی و درۆستکردنی کامپ و گەیاندنی تەزووی کارەبا ئەمانە هەمووی تەواو بکەین.

قایمقامی مێرگەسۆر زیاتر لە بارەی دەروازەکەوە دەڵێت دەروازەی تریش لە بەرنامەدان بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا کردیان کە هێشتا دەروازە بکرێتەوە بە بوونی ئەم دەروازانە کاریگەری زوری دەبێت بەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان و دەوڵەتە عەرەبیەکانیش چاویان لەسەر ئەو دەروازانە هەیە چونکە وەکو هەرێمی کوردستان، تورکیا و عێراق و دەوڵەتە عەرەبیەکانیش پێکەوە گرێ دەدات و هەموویان چاویان لەسەر ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستانەوە بازرگانیەکی باشتر لەگەڵ تورکیادا بکرێت، ئەگەر گەمارۆکان لەسەر ئێران توندتریش بن ئەم دەروازانە زیاتر دەوری خویان دەبینن.

غەفور ماڵە سواری لەبارەی کێشە و گرفتەکانی کە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە داهاتوودا چوون مامەڵە دەکرێت گووتی ئێستاشی لەگەڵدا بێت 65 گوندی سنووری قەزای مێرگەسۆر بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی پەکەکە و تورکیا چۆلن،ئەو شوێنەی کە رێگای دەروازەی زێتێ پێدا دەروات ئیستاشی لەگەڵ بێت ناوچەی موحەرەمەنە و مەترسی بۆردومانی تورکیا و پێکدادانی پەکەکە و تورکیا لەو ناوچانەدا هەیە و لە کاتی ئیشکردنیشدا گرفتی زور بۆ ئێمە درۆست بووە لەو رێگایەدا هەتا مەکائینی ئێمە تێنتی بۆ دانرابووە تەقێنرایەوە بەڵام ئێمە بە پێی ئەو هێزە ئەمنیەی کە لەبەردەستماندا هەیە کۆنتڕۆلی تەواوی ریگاکەمان کردووە و پاراستنی ئەمنیەتی ڕێگا لە ئەستۆی ئێمەدایە و بێگومان دەست بەرداریش نابین کە ئەم کێشانەی لەوێ هەنە ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەو رێگایە ئیشی تێدا نەکرێت یاخود کارەکانی ڕابگیرێت، لە کارکردنیش بەردەوام دەبین و سوریشین لە سەر ئەوەی دەبێت رێگاکە بکرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بریار دەدات ئەگەر گرژی و ئاڵۆزیەکان بەردەوام بن لەسەر ئەو سنوورانە کاردانەوە چ دەبێت، تەنها لایەنی جێبەجێکارین لە سنووری خومان چ ئەمرێک بکرێت ئێمە جێبەجێ دەکەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:06 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG