Accessibility links

محەمەد ئیلخانی: کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا لە ھەولێر کردەوەیەکی تیرۆریستییە


سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، بۆچوونی لایەنە تورکمانەکان سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی ھەولێر و کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا ڕادەگەیەنێت و دەڵێ:

ئێمە وەک لایەنە تورکمانەکان و ھەم وەک نەتەوەی تورکمان کە یەک میللەتین لەگەڵ تورکیادا، ھەمان رۆژ ئیدانەی ئەم کارەمان کرد چونکە ئەم جۆرە کردەوانە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و تێکدانی سەقامگیری و خراپکردنی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ کە تاوەکو ئێستا بە تایبەت کوردستان پەیوەندی باشی لەگەڵ تورکیادا ھەبووە و دەمانەوێ ئەو پەیوەندییە تێکنەچێت، چونکە بۆ ھەرێمی کوردستان تورکیا وڵاتێکە گرنگی بازرگانی و سیاسی زۆرترە لە وڵاتانی دیکە و ئێمە بژاردەیەکی دیکەمان نییە جگە لەوەی کە پەیوەندیمان باش بێت لەگەڵ تورکیادا و دەشڵێ: کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا ، کردەوەیەکی تیرۆریستییە و ھیچ کێشەیەکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی یان نێودەوڵەتی بەم کردەوانە چارەسەر ناکرێن.

ھەر لە دوای کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا چەند گەشتیارێکی کورد لە ترابزۆنی تورکیا لەسەر ئاڵای کوردستان دەستگیرکران، دەنگی ئەمریکا لە محەمەد ئیلخانی دەپرسێ: ئەی بۆ ئەمە دەڵێن چی؟

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان لە وەڵامدا دەڵێ: ئەمە شتێکی زۆر ناشرینە چونکە ئاڵای کوردستان، ئاڵایەکی دەستورییە و لە فڕۆکەخانەکان و کۆبوونەوە و شوێنی پێشوازییەکان دانراوە وەک چۆن ھەرێمی کوردستان رێز لە ئاڵای تورکیا دەگرێت، وا پێویستە تورکیاش رێز لە ئاڵای کوردستان بگرێت. بۆیە ئێمە نیگەرانین وە لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان وا پێویستە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات بۆ ئەوەی ئەو ھاونیشتیمانیانە ئازاد بکرێن، راستە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی ھەردوولا باش بێت، بەڵام قەبووڵ ناکەین شتی وا رووبدات.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00

XS
SM
MD
LG