Accessibility links

موختاری گوندی بەرمیزە: لەبەر پەکەکە و سوپای تورکیا هیچ ژیانێکمان نەماوە


سەربازانی سوپای تورکیا چوونەتە نێو گوندی بەرمیزەی سەر بە دەڤەری برادۆستی سنووری قەزای سۆران و لەگەڵ گوندنشینان پێکەوە لە نێو گوندەکەدا دانیشتوون و دواتر گوندەکەیان بەجێهێشتووە.

لە بارەی هاتنی سەربازانی سوپای تورکیا بۆ ناو گوندی بەرمیزەی هەرێمی کوردستان، عەبدولرەزاق ئەحمەد موختاری گوندی بەرمیزەیە کە گوندەکەیان دەکەوێتە سەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت سوپای تورکیا کاتێک هات بۆ ناو گوندی ئێمە پێیان راگەیاندین ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەوان نیە تەنها لەبەر بوونی پەکەکە لە ناوچەکەدا هاتوون و چەند کاتژمێرێک مانەوە لە ناو گوند دواتر رۆیشتن و ئەوەشیان پێ ڕاگەیاندین کە سوپای تورکیا بۆ ئەوە نەهاتووە خاکیان لێ داگیربکات هاتن و پێیان گوتین رەمەزانتان پیرۆز و نوێژ و فتاریان لەگەڵ کردین و دواتر رویشتن هەروەها دەشڵێت پشتەوەی گوندەکە هەمووی لەدەست تورکیایە و پەکەکەش لەو شوێنە دوورە پێشتر پەکەکەی لێ هەبوو بەڵام ئێستا لەوێ نین ئێمە رێگا نادەین پەکەکە و سوپای تورکیا بێنە ناو گوندەکەمان بەڵام سوپای تورکیا کە هات گوتیان هەروا هاتووین تەنها گوندەکە ببینین و دەڕۆین و تەعامولیشیان هیچ کێشەیەکی نەبوو لەگەڵ ئێمە و گوتیان بۆ هیچ نەهاتووین تەنها گوندەکەتان خوشە وهی خوتانە و بۆ داگیرکردنی نەهاتووین و خاکەکەش هی خوتانە.

موختاری گوندی بەرمیزە زیاتر بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوان شەڕی تورکیایان پێ ناکرێت و ئەوان هیچ ژیانێکیشیان نەماوە لەبەر پەکەکە و سوپای تورکیا. تورکیا دەڵێت ئێمە لە بەر پەکەکە هاتووین، هەروەها موختاری گوندەکە دەشڵێت ئینجا ئەگەر هەردووکیان لەو دەڤەرە نەمێنن یان بڕێک ئاشتەوایی هەبێت ئەوانیش ئیسراحەت دەکەن چونکە ناتوانن بچن تەنانەت بۆری ئاوەکەشیان چاکی بکەنەوە کە لە دەرەوەی گوندەکەیانە لە سەر شاخە چونکە گەر شەڕ ڕوویدا ئەوا لەناوی دەچن، تەنها لە گوندی بەرمیزە دووسەد و پەنجا سەر خێزانی تێدایە.

عەبدولرەزاق ئەحمەد موختاری گوندی بەرمیزە زیاتر دەڵێت ئەمسال کەسێکی گوندەکەیان بە ناوی هیمداد عوسمان شەهید بووە کە بە فرۆکە لێیدرا گوتیان پەکەکەی تێدایە ، سوپای تورکیا ناکشێتەوە هەموو بارەگای داناوە لەو ناوچانە ، تا حکومەتی هەرێم یان حکومەتی عێراق تەداخول نەکات باوەر ناکەین ئەوان بکشێنەوە ، رەنگە سوپای تورکیا شازدە تا بیست کیلۆمەتر داخلی ناو خاکی هەرێمی کوردستان بووە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:33 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG