Accessibility links

کرمانج عیزەت: پەکەکە و تورکیا دەبێت مەیدانی گواستنەوەی شەڕەکەیان ببەنە نێو شوێنی ڕاستەقینەی خۆیان


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بۆردومانی ناوچە سنووریەکانی سەر بە ناحیەی سیدەکان دەکەن و زیانێکی زۆری ماڵیش بە خەڵکی ئەو ناوچانە دەگەیەنن و کاربەدەستانی ناوچەکەش دەڵێن تەنها لە مانگی شەشی ئەمساڵ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان 3 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

کرمانج عیزەت قایمقامی شارۆچکەی سۆران لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەوە 28 ساڵە تورکیا و ئێران بۆردومانی ئەو سنوورانە دەکەن بە بیانوی بوونی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەو شوێنانە ئەو شەڕانەی لەسەر سنورەکان هەیە شەڕی کوردستانی عێراق نیە شەڕی تورکیایە، پەکەکە و تورکیا دەبێت مەیدانی گواستنەوەی شەڕەکەیان ببەنە نێو شوێنی ڕاستەقینەی خۆیان، ئەمە بووەتە کێشەیەکی یەکجار زۆر گەورە بۆ ئێمە پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو باسە بهێنرێت، چونکە خەڵکی ئێمە دەکوژرێن و رەز و باغی هاووڵاتیان دەسوتێت، زیاتر لە 118 گوند تەنها لە سنووری سیدەکان ئاوەدان نەبوونەتەوە و کۆمەڵێک گوندی دیکەش هەڕەشەیان لەسەرە کە گوندەکانیان چۆڵبکەن، ئەو شەڕە لە پێش چاوی حکومەتی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هەموو جیهانە بۆچی لەبەرامبەر ئەو باسە بێدەنگن؟ بۆچوونی ئێمە بەردەوام وایە کە کێشەی پەکەکە و تورکیا بە شەڕ چارەسەر ناکرێت سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پێناو ئاشتی ئێمە لایەنگری هیچ لایەک ناکەین، بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان ئێمە ئیحراجیەکمان هەیە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی هێزەکانی پەکەکە لە سەر سنورەکان بووەتە پاساو کە تورکیا هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان قوربانیەکانی ئێمە بەناوی لێدانی پەکەکە بوون ئەوە کێشەیە ئەگەر پەکەکە لەوێ نەبن لەوانەیە رێگا چارە و هەڵویستێکیتر هەڵبژێرین، ئەگەر هەردوولا بریاریانداوە شەڕ هەڵبژێرن ئێرە زەمینی شەڕ و ململانێی ئەوان نیە.

سەبارەت بە وەڵامی تورکیا لەسەر ئەو زیانە گیانی و ماڵیانەی بەر ناوچەکە کەوتوون، قایمقامی قەزای سۆران لەوبارەیەوە دەڵێت: ئێمە وەکو ئیدارەی ناوچەکە هیچ کۆنتاکتێکمان لەگەڵ تورکیا نیە ئەوان بەرنامەیەکی سەربازیان هەیە و جوڵەی تێدا دەکەن و ئەو شوێنانەی کە ئێستاش لێین هەمیشە لەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبوونە بەڵکو لەدەست پارتی کرێکارانی کوردستان بوونە.

سەبارەت بە بنکە سەربازیەکانی تورکیا

کرمانج عیزەت دەڵێت لەو شوێنەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێیە لە ژێر دەسەڵاتی ئێمە هیچ بنکەیەکی تورکیا نیە، ئەو شوێنە بەتاڵانە نەبێت کە لە ساڵی 1992 حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ نەبووە ئەوان پاش ئەوەی هێرشیان کرد پەکەکە پاشەکشەی کرد و هاتنە شوێنی ئەوان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:18 0:00


XS
SM
MD
LG