Accessibility links

یاسین تەها: روون نییە یەکێتی و پارتی لە ئێران و تورکیا چۆن باسی راپرسی دەکەن

  • یه‌حیا به‌رزنجی

لەم وتووێژە لەگەڵ نووسەر و رۆژنامەوان یاسین تەها باس لە گرفت و پێشهاتەکانی بەردەم پرۆسەی گشت پرسی دەکرێت کە بڕیارە 25 ی مانگی نۆی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

قسەکردن لەسەر هەموو ئەو هۆکارانەی لەسەر پرسێکی هەتا رادەیەک جارەنوساز کۆدەنگییەک لە نێو لایەنە کوردییەکان بەدی ناکرێت، لەو بارەیەوە یاسین دەڵێت "راپرسییەکەی هەرێم لە نێو خۆدا کەوتۆتە نێوان دوو جەمسەری دژ وناکۆک، لە ئاستی دەرەوەو وڵاتانی ناوچەکەش پشتیوانییەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ناکۆکییه نێوخۆییە‌کانی کورد بەکار دێنن لە دژی ئەو پرسە."

سەبارەت بەو گریمانەیەش ئەگەر راپرسی بکرێت و دەنگەکان بەو شێوە نەبێت کە بچێتە پاڵ پرسێکی گرنگی وەکو راپرسی، ئەو وتی "مێژوو سبەینێ ناچێتە ناو ئەو هەموو وردەکارییانەوە، ئەوە یاداشت دەکات کە کوردەکان لە دژی ریفراندۆم دەنگیاندا، یان پێچەوانەکەی، رەنگە وەکو سیستمی دیموکراسی راپرسییەکە 50 کۆ یەک یان زیاتر بهێنێت، بەڵام وەکو نەتەوەیەک کارێکی ناخۆشه راپرسی دەنگی زۆرینەی لەگەڵدا نەبێت‌."

سەبارەت بە وڵاتانی ناوچەکە و جموجۆڵی پارتە کوردییەکانکە ماوەیە دەستیپێکردووە، ئەو لای وایە، وەک هەموو شتێکی دی لە کوردستان ئەو پەیوەندییانەش لەسەر ئاستی حیزبایەتییە، دەشڵێت "کەس نازانێت پارتی لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسی ریفراندۆم چۆن باسی لێوە دەکات، یان یەکێتی لای ئێران دیار نییە چۆن باسی راپرسییان لەگەڵ دەکات."

XS
SM
MD
LG