Accessibility links

بۆ جەژنی قوربان، هاوکاری بۆ منداڵانی کەمدەرامەت کۆدەکرێتەوە


لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان، لە شاری سلێمانی هاوکاری جەژن بۆ مناڵانی کەمدەرامەت و خاوەن نەخۆشیی درێژخایەن کۆدەکرێتەوە بە مەبەستی کڕینی جل و بەرگی جەژن.

لە هەڵمەتێکی خێرخوازیدا، لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی (هۆڕایزن ڕیلیف) هەستاوە بە ئەنجامدانی کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و یارمەتی بۆ ئەو منداڵانەی خاوەن نەخۆشی درێژخایەنن و لە خێزانێکی کەمدەرامەتەوەن.

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی هۆڕایزن، پەیوەند عەتا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "ئەو کۆمەکییەی کۆیئەکەینەوە لە کڕینی جلوبەرگی جەژن بۆ منداڵەکان بەکاریدەهێنین."

هەروەها وتیشی " ئەو کەسانەی سوودمەند ئەبن لەم پڕۆژەیە ئەو منداڵە کەمدەرامەتانەن کە نەخۆشی تالاسیما، ئۆتیزم، داونسیندرم یان چەند نەخۆشییەکی تریان هەیە."

هەروەها وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە، چەند چالاکوانێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک یوتیوب بۆ پشتگیریکردن لە هەڵمەتەکە و کۆکردنەوەی هاوکاری بەشداریان لە ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقا کرد.

هۆڕایزن ڕیلیف ڕێکخراوێکی خێرخوازی سەربەخۆی قازانجنەویستە کە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بۆماوەی چەند ساڵە کاری خێرخوازی ئەنجامدەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:58 0:00

XS
SM
MD
LG