Accessibility links

وەرزی ڕاوکردنی ماسی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دەستپێدەکاتەوه


دوای ئەوەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ١٥ی ٣ ێی ئەمساڵەوە قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند، وا بڕیارە لە ١٥ی ٦ەوە وەرزی ڕاوکردنی ماسی دەستپێبکاتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دەنگی ئەمەریکا تێیدا ئامادەبوو، عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنەکان دوا و باسی لەوە کرد کە وەرزی ڕاوکردنی ماسی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی دەستپێدەکاتەوە.

هەروەها وتیشی لە هەموو کاتێکدا چەند شێوازێکی ڕاوی ماسی هەیە قەدەغەیە و ئەنجامدەرانی تووش سزای یاسایی ئەبنەوە وەک ژەهر و کارەبا.

باسی لەوەش کرد ژمارەیەک ڕاوچی دەسگیرکراون کە لە وەرزی ەدەغەکردنی ڕاوی ماسیدا ڕاوییان کردووه و دەستبەسەر ماسیی و کەلوپەلەکانیاندا گیراوە‌.

ساڵانە و لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ماوەیەکی دیاریکراودا ماسیگرتن قەدەغە دەکات و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00

XS
SM
MD
LG