Accessibility links

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کەمپینێک بۆ یارمەتیدانی زانکۆی هەڵەبجە دەستپێدەکەن


بە مەبەستی یارمەتیدانی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە، پۆلێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە کۆلێژە جیاوازەکان، هەستاون بە کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی زانکۆکه لەژێر ناونیشانی "پڕۆژەی دۆستانی کتێب"‌ و لە ئێستاشدا کەمپینەکە بەردەوامی هەیە.

ڕاهۆز خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانییە لە کۆلێژی بازرگانی و ئەندامێکی کەمپینەکەیە، ئەو وتی کە ئامانجی ئەوان "یارمەتیدانی زانکۆی هەڵەبجە و کتێبخانەکەیەتی بەحوکمی ئەوەی زانکۆیەکی نوێیە بەبەراورد لەگەڵ زانکۆی سلێمانی".

خوێندکارەکان هەستاون بە کۆکردنەوەی هەموو ئەو کتێبانەی کە زیاد لە چاپێکی هەیە یان لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە زانکۆی سلێمانی سوودێکی ئەوتۆی لێنابینرێت. بۆیە بە باشیان زانیوە کە وەکو دیاری بیانبەخشن بە زانکۆی هەلەبجە.

کەوسەر مستەفا کە ئەندامێکی تری کەمپینەکەیە بۆ دەنگی ئەمەریکا دواو و وتی: "لە ئێستادا کتێب پەراوێز خراوە. هەستاوین بە کۆکردنەوەی ئەو کتێبانەی کە ئێمە جارێک خوێندوومانەتەوە و کەڵکی نەماوە ئێستا. هەندێکیان ئەکرێت لە نێو کتێبخانەکانماندا ئێستا تۆزی لەسەر نیشتبێت. ئەم کتێبانە کۆئەکەینەوە بە ئامانجی ئەوەی جارێکی تر سوودی لێببینرێت".

کتێبەکان هەمەجۆرن و خوێندکارانی هەر کۆلێژێکی زانکۆی سلێمانی کتێبی پەیوەست بە کۆلێژەکەیانەوە کۆئەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کەمپینەکەدا بەشداری پێبکەن.

"پڕۆژەی دۆستانی کتێب"‌‌ بە چاودێری کاربەدەستانی زانکۆکە و لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی سلێمانییەوە، ٦٠ بۆ ٧٠ خوێندکاری خۆبەخش لەخۆ ئەگرێت و تاکو ئێستا کەمپینەکە بەردەوامی هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:20 0:00

XS
SM
MD
LG