Accessibility links

وتەبێژی پـۆلیسی سلێمانی: مێردی سێوە قادر نکۆڵی لە تۆمەتی سووتاندنی ژن و منداڵەکانی دەکات


Serkewt Ahmed

ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەدواداچوون لەسەر کەیسی سووتانی ژنێک و سێ مندالەکەی لە قەزای چەمچەماڵ بەردەوامە و مێردی ژنەکە تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لە قەزای چەمچەماڵ، ژنێک بە ناوی سێوە قادر لەگەڵ سێ منداڵیدا لە ماڵەکەیدا سووتان و پەنجەی تۆمەت بۆ مێردەکەی ڕادەکێشرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

لەو ڕۆژەی سێوە و منداڵەکانی سووتان، هەر سێ منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا و ئەمڕۆش دووشەممە، دوای مانەوەی لەژێر چاودێری پزیشک بۆ چەند ڕۆژێک، دایکیان گیانی سپارد.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوان چاوەڕێی ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکانن لەسەر ئەم کەیسە.

وتیشی پێشتریش مێردەکەی چەند جارێک براوەتە بەردەم دادگا لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام تاکو ئێستا مێردەکەی نکوڵی ئەکا لەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەکرێن و دانی پێدا نەناون.

هەواڵی سووتانی ژنێکی گەنج و سێ منداڵەکەی لە قەزای چەمچەماڵ لەم ڕۆژانەی دواییدا لە نێو خەڵک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکی گەورەی بینی و هاوڵاتییان داوا ئەکەن مێردەکەی بەشێوەیەکی توند سزابدرێت بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە، بەڵام تاکو ئێستا مێردەکەی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە کە ئاراستەی کراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:21 0:00

XS
SM
MD
LG