Accessibility links

لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری تۆ لابرا و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی پەیکەری تۆ لەبارەی ماهییەت و گرنگی پەیکەرەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دوا.

ساڤان عەبدوڕەحمان، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی پەیکەری تۆ لە گفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد جەستەی پەیکەرەکە ڕەگەز و تەمەنی بۆ دیارینەکراوە و وێنای هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە.

باسیشی لەوە کرد چەکوشێک لەنێو سەرێکی زینداندا مانای ئەوەیە تاکەکانی کۆمەڵگا مێشکیان زیندانیکراوە و تەنها خۆیان ئەتوانن خۆیان ئازاد بکەن.

تێچووی ماددی پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی کوردیاوە خرابووە ئەستۆ و ساڤان عەبدوڕەحمان هەنگاوی لەو جۆرەی بە ئاراستەی خزمەتکردنی هونەر بەرز نرخاند.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00

XS
SM
MD
LG