Accessibility links

ڕاپـۆرتێک لە بارەی خۆپـیشاندانەکانی ڕۆژی دووشەممەی سلێمانی


خۆپـیشاندانی ناڕەزایی ئەمڕۆ دووشەممە شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری گرتەوە و تیایدا خۆپـیشاندەران داوای گۆڕینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی هەرێمی کوردستان دووچاری بووە.

دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە میانەی بەرنامەکانی ئەمڕۆی ڕادیۆکەمان ڕاستەوخۆ باسی لە خۆپـیشاندانەکان کرد و گوتی لە بەیانـیدا خۆپـیشاندان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نزیک مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دەسـتیپـێکرد، بەڵام دواتر خۆپـیشاندانەکە کۆنترۆڵ نەکرا و بووە ڕێپـێوان و خۆپـیشاندەران بۆ بەردەرکی سەرا بەڕێکەوتن و هەتا دوا نیوەڕۆ لەوێ مانەوە.

دواتر ژمارەیەک خۆپـیشاندەر هەوڵیان دا لە جادەی مەولەویـیەوە بە ئاڕاستەی بینای سلێمانی پاڵاس(حەسیب ساڵح) و شەقامی سالم بەڕێبکەون کە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و ئۆفیسی پارێزگای لێـیە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش و چالاکیـیە مەدەنیـیەکان ڕووبەڕوویان بوونەوە و کۆمەڵێـک خۆپـیشاندەر گازی فرمێسک ڕێژ کاری لێکردن، بەڵام هیچ بریندار و کوژراوێک لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەکان نەبووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:53 0:00

XS
SM
MD
LG