Accessibility links

ئاراس وەلی: ریفراندۆم بەم پەلە پڕوسکێـیە ناکرێت


بڕیارە ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە 25 ئەیلولدا بەڕیوە بچێت، هێشتا بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ دواخستنی ئەو پرۆسەیەدان، لە دووا کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو پارتە هەمان داواکارییان دوو پات کەدەوە، دوواخستنی ریفراندۆم و چاک کردنی بژێوی خەڵک. لەو بارەیەوە ئاراس وەلی لە وتوێژی دەنگی ئەمریکا دەڵێت "ئەوەی ئێستا کە دەکرێت بە ریفراندۆمەوە ریسکێکی گەورەیە، ئێمەو کۆمەڵ داوای دووا خستنی دەکەین، تاوەکو بارودۆخەکان لە بار دەبێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیەی تیا بەڕیوە بچێت، هیچ ئامادەییەکیبۆ ئەو ریفراندۆمە نەکراوە ، ئەنجام دانی ئەو پرۆسەیە بەو پەلە پڕوسکێیە، قەیرانی تر دەخوڵقێنێت."

ئاراس وەلی پێی وایە کە پێویستە پرۆسەی ریفراندۆم لە دروشمەوە بکرێتە پرۆژەیەکی واقیعی، لە بەرامبەردا کۆمیتەی ریفراندۆم کە سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی سەرۆکاری دەکات سوورن لەو وادەیەی بۆی دیاری کراوە، هەرچەندە هێشتا ئەو دوو لایەنە کە جەماوەرێکی بەرفراواناین هەیە نەهاتوونەتە ئەو کۆمیتەیەوە، لەو بارەیەوە ئاراس وەلی دەڵێت "ئەمان دەیانەوێ چارەسەری کۆمەڵێک گرفت بکەن بە ئەنجامدانی ریفراندۆم، ریفراندۆم پرۆسەیەکی نیشتیمانییە دەبوو هەموو لایەنەکانی یەک خستایە، نەوەکو کۆمەڵگاکەمانی پەرتو کەرت بکردایە."

سەبارەت بەو داوایەی چاککردنی سیستمی موچە کە یەکێکە لە داواکارییەکانی ئەو دوو لایەنەی ئۆپۆزسیۆن، بۆچی بکریتە یەکێک لەمەرجەکانی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکە کە ئەوە زیاتر کاری حکومەتو پەرلەمان دەبێت لە کاتی دەست بەکار بوونەوەی، لەو بارەیەوە ئاراس وتی "ئێمە نەمان وتووە چاککردنی بژێوی خەڵک وەک دوگمەیەکە هەڵبدرێتەوەو دابخرێتەوە دەزانین بە پرۆسەو بەرنامە دەکرێت، بەڵام پێویستە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێننەوە وەکو سەرەتا، پاشان سەرۆکی حکومەت لە پارتی دیموکراتە، هەروەها هەرچی جومگەی هەستیاری هەرێمەکەیە بەدەستی ئەوانەوەیە، ئەوانیش ریفراندۆم بەڕیوە دەبەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:15 0:00

XS
SM
MD
LG