Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و ئاکامەکانی


وا لە 25 ی مانگ نزیک دەبینەوە و هێشتا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان سوورن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە سەرەڕای ناڕەزایی حکومەتی ناوەندی عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی.

دەسەڵاتدارانی هەرێم هەوڵی هێورکردنەوەی ئەو ناڕەزایـیانە دەدەن و دەڵێن ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مانای ئەوە نیـیە دەسـتبەجێ سەربەخۆیی ڕادەگەیەنرێت، بەڵکو بە دوایدا وتووێژ لەگەڵ بەغدا دەکەن تاوەکو بە شێوەیەکی ئاشتیـیانە بەو ئامانجە دەگەن.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا و تاران و ئەنکەرە زۆر لە دژی وەستاونەتەوە و تەنانەت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لەشکری لە دژی هەرێم دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی زلهێز و ئەوروپا بە هەنگاوێکی هەڵەی ناودێردەکەن و دەڵێن ڕەنگە کێشەی لێبکەوێتەوە و کاربکات سەر هەوڵەکانی شەڕی داعش.

ئەمانە هەمووی کۆمەڵێک پـرسیارێک دەهێنێتە ئاراوە، ئەویش لە نێوەندی ئەم هەموو ناڕەزایـیانە ئاکامەکانی ئەم ڕیفراندۆمە چۆن دەبێت؟

ڕیفراندۆمێک بەبێ ڕەزامەندی بەغدا و کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت چەندە قورسایی دەبێت هەتا لە ئایندەدا لەگەڵ بەغدا دانوستاندنی لەسەر بکرێت؟

ئەگەربێت و هەڕەشەکانی لە ئێستادا ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستانی دەکەن جدی بن، هەرێم هیچ پـلانێکی بۆ ئەو دۆخە هەیە؟

ئەمە بابەتی بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەینیـیە بوو کە حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێوەی برد و میوانەکان ئەم بەڕێزانە بوون:
ئەحمەد عزيز، بەرپرسى ژوورى ناوچە دابراوەکانى بزووتنەوى گۆڕان.
کامران کرکوکى، ئەندامى ئەنجومەنى پاريزگاى کرکوک لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ڕەوەند مەلا مەحمود، جێگری بەرپـرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:34:41 0:00

XS
SM
MD
LG