Accessibility links

سونەکانى قەرەتەپە لە هەوڵى دروستکردنى هێزدان


سونەکانى ناوچەى قەرەتەپەى سەر بە پارێزگاى دیالە بە پشتیوانى حکومەتى عێراقى سەرقاڵى پێکهێنانى هێزى چەکدارن ، کوردیش دژى ئەو هەنگاوەیە و رازى نابێت هێزى تر لە ناوچەکەدا دروست بکرێت.

محەمەد عومەر بەرپرسى کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"فەوجێکى 100 چەکدارى سونەکان لە قەزاى شارەبان پێکهێنراوە و هەوڵ دەدرێت بۆ دەوروبەرى قەرەتەپە بگوێزرێتەوە."

بەرپرسى کۆمیتەى یەکێتى، رونیشیکردەوە گواستنەوەى ئەو هێزەى سونەکان بۆ ناوچەکە کێشەى لێدەکەوێتەوە ، بۆیە کورد و پێشمەرگە بەوە رازى نابێت و رەتیدەکاتەوە.

سەرجەم ناوچەکانى دەوروبەرى ناحیەى قەرەتەپە لە ژێر کۆنترۆڵى هێزى پێشمەرگەدایە ، بەڵام حەشدى شەعبى هێزیان لە ناو ناحیەکەدا هەیە و لەگوندى تاتران‌ى باشورى ناحیەکەش فەوجێکى سوپاى عێراقى تێدایە ، کە هەوڵ دەدرێت ئەو 100 چەکدارە سونە لەژێر ناوى گواستنەوەدا بۆ سەر ئەو فەوجە ببرێتە ناوچەکە.

سەڵاحەدین بابان ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى قەرەتەپە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"وەکو ئیدارەى قەرەتەپە رازى نابن هێزى سونەکان ببرێتە ناوچەکە، چونکە کێشەى لێدەکەوێتەوە."

ناحیەى قەرەتەپەى پارێزگاى دیالە یەکێکە لەناوچە کێشە لەسەرەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و دانیشتوانەکەى لە کورد و عەرەب و تورکمانى شیعە پێکهاتون ، کە هەرچەندە دام و دەزگا حکومیەکانى سەربە پارێزگاى دیالەیە بەڵام کورد و پێشمەرگە تێیدا باڵادەستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00

XS
SM
MD
LG