Accessibility links

لەتیف شێخ عومەر: ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دوو ئیدارەییدا نین


گوتەبێژی یەکێتی نشتیمانی کوردستان دەڵێت بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دوو ئیدارەییدا نین و بەشێکی زۆری هەموو ئەو هەڵانەی دەیدەن و هەروەها ئەو نەرمیـیە سیاسیـیەی دەینوێنن بۆ ئەوەیە یەک ئیدارە لە هەرێمی کوردستاندا دروستبێت.

لەتیف شێخ عومەری لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا، سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی نێوان خویان و پارتی و بابەتی یەکلاییکردنەوەی پـۆستەکان و مەلەفی کەرکوک و بەغدا و هەرێمی کوردستان دەدوێت.

پـرسیار: راتگەیاندووە کەوا قۆناغێکی نوێ هاتووتە ئاراوە و یەکێتی قسە و هەڵویستی جیاوازی دەبێت ، دەکرێت بزانین ئـەو قسە و هەڵویستە چی دەبێت ؟

وەڵام: ئەو قسە و هەڵویستانەی ئێمە گوتومانە، ئەو قسەو هەڵویستانەن کە هەر کاتێک یەکێتی بریاریدا کوژمێکی دیکە لە دانوستان لەگەڵ برادەرانی پارتی دەست پێ بکاتەوە لەوێیا ڕادەگەیەنین.

پـرسیار: دەگوترێت ئـەو کێشەو ململانێیەی نێوان ئێوە و پارتی پەیوەندی بە پۆستی سەرۆک کۆمارەوە هەیە ئایا هیچ پەیوەندیەکی بەو بابەتەوە هەیە ؟

وەڵام: بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە، بەڵام ئەوە بەشێکیەتی بەشە‌ زۆرەکەی لەسەر کەرکوکەوە لەسەر بەرنامە سیاسیەکەمانە کە دەمانەوێ لەگەڵ پارتی بیکەین بە ئەساسێک بۆ پەیوەندیەکانمان بۆ شێوەی بەڕێوەچوونی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا بۆ سیاسەتەکانمان لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و پەیوەندیەکانیشمان لەگەڵ بەغدا.

پـرسیار: ئـەوەی کە یەکێتی لە پارتی دەیەوێت بەدیاریکراوی چیە؟

وەڵام: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پارتی بەشێوەی رێکبخەینەوە بۆ چوار ساڵی داهاتوو کەلە پشتیەوە ئتیفاقی سیاسی بۆ هەموو مەسەلەکان پەیوەست بە حوکمڕانی جومگەکانی حوکمڕانی لە کوردستان و مسوگەرکردنی شەراکەتێکی ڕاستەقینە لە حوکمرانی سیاسی کوردستاندا بۆ ئێمە و لایەنە سیاسیەکانی دیکەش لەگەڵ پارتیدا مسوگەر بکات دەمانەوێ سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرامان هەبێت لەگەڵ پارتیدا وەکو سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە کەرکوک و ناوچە جێناکوکان دەمانەوێ سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرای و یەکگرتوومان هەبێت کە سیاسەتی حکومەتی هەرێم بێت بەرامبەر بە پەیوەندیەکانمان و شێوەی ئیدارەدانی پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا.

پـرسیار: دوای دروستبوونی ئەو کێشەو گرفتانەی نێوان ئێوەو پارتی کادیرانی هەردوو حیزبەکە پارتی و یەکێتی زور باسی دوو ئیدارەیی دەکەن ، ئایا بژاردەی یەکێتیە لە کاتێکدا ئەگەر نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ پارتیدا؟

وەڵام: ئەگەر هەر کەسێکی بە ویژدان بە مێژوودا بچێتەوە دەبینێت کە لە پێناوی هەڵگرتنی دوو ئیدارەیی و درۆست بوونی ئیدارەیەکی هاوبەش کە تەعبیر لە هەموو هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان بکات تەزحیەو قوربانیەکی زور زورمان داوە کاتی خوی وەکو ئەمرێکی واقع قەبوڵمان کردووە ئەگینا زور دژی بووین و لەگەڵی نەبووین بە هەنگاوێکی زور زور خراپیشمان ناوە و لەو پێناوەشدا زور زور قوربانی دراوە و ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ دوو ئیدارەییدا نین و پێمان وایە ئەوەی کە ئەو هەموو هەوڵەی دەیدەن ئەو هەموو مرونەتە دەنوێنین لە ڕووی سیاسیەوە بۆ رێکەوتن لەگەڵ پارتی بەشیکی زوری ئەوەیە کە تەجاوزی دوو ئیدارەیی بکەین و یەک ئیدارە دروست بێت ئێمە گوتومان بۆ دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز حکومەتێک کە بتوانێت خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی کوردستان بکات لەوسەر تا ئەوسەر حکومەتێک کە بتوانیت ئیتیقرار و ئەمن و ئاسایش دروست بکات حکومەتیک کە هەموو کەسێک بە هی خوی بزانێت پێویستە ئتیفاقیکی سیاسیمان هەبێت و مشارکەی سیاسی ڕاستەقینە هەبێت و ناکرێت یەک حیزب هەموو جومگەکانی دەسهەڵات لە ڕووی ئابوریەوە لە ڕووی سیاسیەوە لە ڕووی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ڕووی دبلوماسیەوە هەمووی قورخ بکات بۆ خوی.

پـرسیار: لەم چەند ڕۆژەدا ئێوە لە سلێمانی خەڵکێکی زۆرتان کۆکردەوە بۆ‌ کۆبوونەوەیەک ڕەخنەی زۆر لە ئێوە دەگیرێت دەگوترێت بۆچی ئەو خەڵکە بۆ ڕووداوەکانی کەرکوک کۆنەدەکرایەوە نەک بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ؟

وەڵام: یەکەم ئەوە مەسەلەیەکی داخلی حیزبی خۆمانە کەی ئێمە لەگەڵ کادیرەکانی خۆمان و لە کوێ چ ڕێگایەک قسە دەکەین و ئاڵۆگۆڕی بیرۆڕا دەکەین کەس حەقی ئەوەی نیە ڕەخنەمان لێ بگرێت یان پێی قەڵس بێت یان پێی ناخۆش بێت ، دووهەم شتی ئەوەیە هەر وەختێک پێویست بێت قیادەی ئێمە پێویستی بەوە بێت ئاڵوگۆڕی بیرۆڕا بکات و بوچوونەکانی خۆی و پێشهاتەکان کە ڕوویانداوە و ڕوودەدەن لەگەڵ کادیرەکانی خویان وەکۆ جومگەیەکی ئەساسی حیزبەکە ڕوون بکاتەوە من پێم سەیرە کە خەڵک هەبێت داخلی ئەم مەسەلەیە بێت کە مەسەلەیەکی خێزانی ناو یەکێتی نشتیمانی کوردستان خویەتی.

پـرسیار: دەگوترێت ڕایەک هەبوو لە نێو یەکێتی کە ئەوان پێیان باش نەبوو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرنەوە بۆیە بەشداریان لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی نەکرد بۆ هەڵبژادنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ؟

وەڵام: نەخێر بە هیچ نەوعێک هیچ پەیوەندیەکی بە سەرۆکی پەرلەمانەوە نەبوو ئەسڵەن لە هەموو دوکومێنتەکان و دانوستاندا لەگەڵ برادەرانی پارتی لەم مانگەی کۆتاییدا بابەتێک نیە کە ئێمە هاتبینە سەری بۆ‌ دابەشکردنی پۆستەکان و لە سەر هیچ شتێک رێکنەکەوتبووین لەبەر ئەوەی هێشتا لە قۆناغی یەکەمدا بووین قۆناغی ئتیفاقە سیاسیەکە و قۆناغی بەرنامەی سیاسی نەهاتووینە سەر دابەشکردنی پۆستەکان چی بەر ئێمە دەکەوێت چی بەر ئەوان دەکەوێت ئەوەی کە سەرۆکی پەرلەمان کە گوتوویانە بۆ یەکێتی و یەکێتیش هیچ قسەیەکی نەکردووە هەڵمانگرتووە بۆ قۆناغی دووەم و قۆناغی دووەم فریا نەکەوتین لەسەر بەرنامە سیاسیەکەمان لەسەر کەرکوک رێکنەکەوتووین.

پـرسیار: ئەم ماوەیە باسی دوو کاربەدەستی یەکێتی نشتیمانی کوردستان دەکرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەگوترێت ئەمە یەکلایی نەکرایەوە لە نێو یەکێتی نشتیمانی کوردستان ئەمە تا چەند ڕاسته و دروستەکەی چییە ؟

وەڵام: راستی ئەوە‌ بۆ‌ پەردە پۆشکردنە ئێمە کێشەیەکمان نیە بەناوی کێشەی کێ دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان کێ دەبێتە جێگری سەرۆکی وەزیران کێ دەبێت بە هەرچی پۆستێکی دیکە چونکە سەرکردایەتیەکمان هەیە موخەوەلە بە‌تەسکیە بێت یاخود بە هەڵبژاردن بێت ئەو پۆستانە بە چەند سەعاتێکی کەم یەکلایی بکاتەوە‌ ئێمە کێشەیەکمان لەوبارەیەوە نیە کێشەی ئێمە کێشەی بەرنامە سیاسیەکەمانە لەگەڵ پارتیدا کێشەی کەرکوکە کێشەی بەغدایە کێشەی سیستەمی حوکمڕانیە لە کوردستاندا ئێمە لەسەر ئەمانە مفاوزات دەکەین و قۆناغەکە نەگەیشتووتە ئەوەی کە ئێمە پێویستیمان بەوە بێت کاندیدێک دەستنیشان بکەین بۆ پەرلەمان ئێمە لەسەر شتەکانی دیکە رێکنەکەوتووین تاکو بگەینە سەر ئەمە ، هەر وەختێک کار هاتە سەر ئەوەی لەسەر هەموو شتەکان رێککەوتووین کار هاتە سەر ئەوەی کە کاندێک ئەوە بکەین ئێمە گرەنتیتان دەدەینێ کە بە‌چەند سەعاتێکس کەم یەکلایی دەکەینەوە بەبێ کێشە.

پـرسیار: لە ئێستادا دەبینین و دەبیستین باسی ئەوە دەکرێت کاک قوباد تاڵەبانی کاندیدی یەکێتی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ؟

وەڵام: راستیەکەی ئەوەیە کە هێشتا نەهاتینە سەر ئەوەی کە کەس‌کاندید بکەین بۆ هیچ پۆستێک سەرکردایەتی کێی بە شایستەی زانی و کێی لن پێویست بوو بۆ ئەوەی کە بکرێت بە کاندید بۆ هەر پۆستێک لەگەڵ رێزم بۆ هەموو ئەو‌ برادەرە بەڕێزانەی کە ناویان هاتووە لەناو ئەو‌ بابەتە یەکلایی دەکاتەوە ئێمە لە ناو یەکێتیدا کێشەیەکمان نیە بەو ناوە ئەوە‌ بە زور ئەمە دروستکراوە .

پـرسیار: هیچ پەیوەندیەک بە ئێوە کراوە لە لایەن کاربەدەستە باڵاکانی پارتی بۆ ئێستا و چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ‌کۆبوونەوە و دانوستان و لێکتێگەیشتن ؟

وەڵام: تا ئەمشەو درەنگانێک کە من ئاگادار بووم، بەڵام ئەمڕۆ ئاگادار نیم هیچ پەیوەندیەکی رەسمی لە نێوانماندا نەبووە دوای ئەوەی کە‌ پەرلەمان دانیشت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:14 0:00

XS
SM
MD
LG