Accessibility links

داعش لە رێگەى چەکدارى قەناس بەدەستەوە شەڕى پێشمەرگە دەکات


داعش لە باشورى کەرکوک و ناوچەى زەرگەى خورماتو، ژمارەیەک چەکدارى قەناس بەدەستى ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى لە سەنگەرەکانى پێشمەرگە نزیک ببنەوە و تەقە لە پێشمەرگە بکەن، لە ماوەى مانگى رابردوشدا نزیکەى 5 پێشمەرگە لەلایەن ئەو قەناس بەدەستانەوە کراونەتە ئامانج.

بەدر ئیبراهیم فەرماندەى پێشمەرگە لە باشورى کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش بەردەوام چەکدارى قەناس بەدەست ڕەوانەى نزیک ڕەبیەکانى پێشمەرگە دەکات و دوور بەدوور تەقە لە پێشمەرگە دەکەن."

وتیشى"پەنابردنى داعش بۆ چەکدارى قەناس بەدەست ئاماژەیە بۆ ئەوەى ئەو رێکخراوە تواناى هێرشى نەماوە."

دوا پێشمەرگە کە لەلایەن قەناس بەدەستەکانى داعشەوە کرایە ئامانج هەفتەى رابردوو بوو لەناوچەى زەرگە و گیانى لەدەستدا، هەروەها پێشریش پێشمەرگەیەکى تر فیشەکى قەناس بەدەستەکانى داعش لە باشورى کەرکوک بەر سەرى کەوت و بەپێى راپۆرتى پزیشکیش قەناس بەدەستەکە 150 مەتر لێى نزیک بووەتەوە.

رائید کاوە عەبدولعەزیز فەرماندەى بەرگرى و فریاکەوتن لە ناوچەى زەرگەى نزیک خورماتو، ئاماژەى بەوەکرد داعش تواناى ئەوەى نەماوە بارەگاى پێشمەرگە کۆنترۆڵ بکات، بۆیە هەوڵى زیان گەیاندن بە پێشمەرگە دەدات لە ڕێگەى قەناس بەدەستەوە، وتى"ڕاستە ئەوان چەند پێشمەرگەیەکیان شەهید کردووە، بەڵام ئەمە ماناى ئەوەنیە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بێت."

بەپێى وتەى شارەزایانى بوارى سەربازى، چەکدارە قەناس بەدەستەکانى داعش شارەزایى زۆریان لە بەکارهێنانى قەناسدا هەیە ، بەو پێیەى پێشتر خولیان بۆ کراوەتەوە و ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەو جۆرە چەکە پێکراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:09 0:00

XS
SM
MD
LG