Accessibility links

سەعدی پـیرە باس لە هۆکارەکانی بەشداری کورد لە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ دەکات


سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باس لە بەشداریکردنی کورد لە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ دەکات و دەڵێت چەند هۆکارێک وایکرد کورد بڕیاری بەشدرایکردن بدات، لەوانە سنوری موسڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە دیوی هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر، بوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کورد لەو شارە.

پاشان وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە دەڵێن بۆچی کورد بەشداری شەڕی موسڵ دەکات، دەڵێت ئەوانەی ئەم ڕەخنەیە دەگرن پـێدەچێت نەخشەی ناوچەکەیان نەبینیبێت، ئەگەر نا دەیانزانی کورد لە پـێناو ئاسایشی خۆی شەڕی داعش لە موسڵ دەکات.

سەعدی پـیرە ئەوە ناشارێتەوە کە کورد ڕێکەوتنێکی پێش وەختەی نەکردووە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ئایندەی بەشداری کورد لە موسڵ، دەڵێت تەنها لێکتێگەیشتن لەو بارەیەوە کراوە کە شێوازی بەڕێوەبردنی شارەکە وەک پـێشوو نەبێت.

سەعدی پیرە دەشڵێت لە بەغداد بە عەبادی و مالکیـیان وتووە ئێوە ناحەقن ئەگەر ئێوە پـێتان وابێت پێشمەرگە بۆ تەداخول دەکات لە موسڵ. بۆیە تا یەک داعش لەو ناوچەیە مابێت کورد بەشداری دەکات.

هەروەها باس لەوە دەکات، لە ئێستادا جۆرێک لە بێ هەندوەرگرتن لە لایەنی کورد بەدی دەکرێت تەنانەت هەڵەی گەورە گەورە دەکرێت لەسەر بابەتی موسڵ، بۆیە دەبێت لایەنە کوردیـیەکان لە ناوخۆیاندا ڕێک بکەون و ئیستفزازی حکومەتی ناوەندی عێراق نەکەن بە کۆبونەوە لەگەڵ سونەکانی موسڵ یان دروستکردنی هێز بۆ مەسیحیەکان، لەبری ئەوە دەتوانین رێکبکەوین لە ناوخۆی خۆماندا وەک کورد کە چۆن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عیراق لەسەر بەشداری فیعلی کورد لە ئایندەی ئیدارەدانی موسڵ ڕێکبکەوین.

سەعدی پیرە ئەوەشی وت تەنانەت لە نێوان لایەنە کوردستانیەکانی ناوخۆی کوردستان هیچ ڕێکەوتنێک نیە لەسەر موسڵ و ئایندەی کورد لەو شارە لە دوای داعش و بە دوری نازانێت ببێتە کێشە لە نێوان لایەنە سەرەکیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو پـۆستەی لە ئایندەی ئەو شارەدا ئەگەر درا بە کورد.

پیرە وتیشی لە سەرەتای شەڕەکەدا(شەڕی موسڵ) وەک ئەوەی بۆ غەزا بچین کورد هێزێکی زۆری ناردە دەوروبەری موسڵ بۆ شەڕی موسڵ ئەمەش بووە "تەشویق" تا داعش هەوڵی داگیرکردنی کەرکوک بدات بۆیە ئەگەر سەرکردەکانی کورد بە زویی نەکەوتنایە خۆ ئەوا ئەنجامی هەوڵی پەلاماری داعش بۆسەر کەرکوک باش نەدەبوو بۆیە بەشێک لەو هێزانەی پێویست نەبوو زیادە نێردرابون بۆ موسڵ گەڕێنرانەوە بۆ دەوروبەری کەرکوک.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی لە وتووێژەکەدا باسی لە ڕۆڵی وڵاتانی هەرێمی کرد لە چاودێریکردنیان بۆ دۆخی موسڵ و ئایندەی ئەو شارە و وتی تورکیا لە نزیکەوە چاودێری موسڵ دەکات چونکە تا ئێستاش پێی وایە شارێکی تورکیە و لە ڕابردوودا هۆکارێک هەبووە لە تورکیا داببڕێت.

دەشڵێت ئێستا لە ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری سێ جۆر هێزی تورکیا هەیە کە یەکێک لەو هێزانە بە قاچاغی هاتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:15 0:00

XS
SM
MD
LG