Accessibility links

مستەفا چاوڕەش: پێویستە یەک هێزی نیشتیمانیمان هەبێت


دوای ململانێی نێو خۆی فەرماندەکانی یەکێتی نیشتیمانی بۆ بەدەست هێنانی پۆستی بەرپرسیاری هێزەکانی 70 ی یەکێتی نیشتیمانی کە پێک هاتووە لە 14 لیوای پێشمەرگە، موستەفا چاوڕەش دیاریکراوە بۆ ئەو پۆستە.

لەم وتووێژەی دەنگی ئەمەریکا، مستەفا چاوڕەش باس لە گرنگی یەکگرتوویی هەردوو هێزی 70 و هێزی 80 ی پارتی دیموکرات دەکات کە ماوەیەکی زۆرە هێزەکانی هاوپەیمانان دەیانەوێت هێزێکی یەکگرتووی حکومەتی هەرێم پیکبێت، لەو بارەیەوە مستەفا چاوڕەش دەڵێت "مادام هێزی تر هەن کە یارمەتیدەرمانن بۆ ئەو یەکگرتنە، پێویستە یەکێتی و پارتی لەسەر هەموو ئاستەکان متمانەیان بەیەک بێت و نێتی دڵیان لەگەڵ یەک پاک بێت، کاتی ئەوە هاتووە کە هێزی ئەو حیزب وئەم حیزب نەمێنێت و هێزی یەکێتی و پارتی ببێتە هێزێکی هاوبەشی نیشتیمانی، هێزی حکومەتی هەرێم بێت."

لە بەشێکی تری وتووێژەکە باس لەوە کراوە کە چی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن، ئایا مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبیدا دەکەن کە لەو ناوچانە باڵا دەستن، لەو بارەیەوە مستەفا چاوڕەش دەڵێت "هێزەکانی حەشدی شەعبی هێزی دروست کراوو بەرپرسی زۆریان هەیە، ئێمە زەرورەتە لەگەڵ حکومەتی عێڕاق هەموو گرفتەکانمان لەگەڵیان چارەسەر بکەین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:59 0:00

XS
SM
MD
LG