Accessibility links

پۆڵ دەیڤس: چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم لە دەستبەرداربوونە لە ڕابردوو و بیرکردنەوەیە لە سەربەخۆیی کوردستان


لەگەڵ بەردەوامی قەیرانە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا دوو ڕای جیاواز هاتونەتە ئاراوە، یەکەمیان دەڵێت پێویستە هاوکاتی شەڕەکانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی پرۆسەی دیموکراسی دوابخرێت و ڕایەکەی تریش لەوبڕوایەدایە کارکردن لەسەر جێگیرکردنی پرەنسیپەکانی دیموکراسی هۆکاری سەرەکی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانە.

پۆڵ دەیڤس، سەرۆکی نێوەندی جانێس بۆ لێکۆڵینەوە دەڵێت لە ڕاستیدا وەلاوەنانی دیموکراسی بەهۆی هەڕەشە و مەترسییەکانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە شتێکی دروست نییە و دەتوانرێت لە یەک کاتدا هەردووکیان بکرێت و دەشڵێت بڕوای وایە سەرچاوەی کێشەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دەستور.

بەڕێز دەیڤس دەڵێت دەستوریش هەموو کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵام دەبێتە نەخشە ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردن.

سەرۆکی نێوەندی جانێس بۆ لێکۆڵینەوە دەڵێت هیچ گومانێکی تێدا نییە کە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم خواستیان بۆ چارەسەرکردن هەیە بەڵام کەوتۆتە سەر ئەوەی چەندێک ئامادەن لەبەردانەواندن بۆ یەکتری بکەن و دەشڵێت گەر سەیری مێژووی ئەمریکا بکەین دەبینین پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنچینەی ژمارەیەک لەبەردانەواندن بووە لە نێوان ژمارەیەک کەسایەتی ئێجگار بەهێزدا.

سەبارەت بە نەبوونی هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێم، بەڕێز دەیڤس دەڵێت یەکێک لە کێشەکانی حکومەتی ئەمریکا بەردەوام جیاواز بووە لەگەڵ ڕووانینەکانی وەزارەتی دەرەوەیدا بەرامبەر بە زۆر لە وڵاتەکان و هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیستەمی فێدراڵی عێراق و سیاسەتی ئەمریکاش هەمیشە وەهابووە کە لەگەڵ حکومەتی نێوەندیدایە.

بۆ تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ چەک بۆ کورد لە عێراق دابین ناکات؟

پۆڵ دەیڤس دەڵێت یەکێک لە کێشە گەورەکان تورکیایە، تورکەکان نیگەرانییان هەیە لەوەی ئەو چەکانە بکەونە دەست پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بۆیە دەبێت تورکیا دڵنیابکرێتەوە و هەولێریش ئەو دڵنیاییە بە ئەمریکا بدات و دەشڵێت دەبێت ئەو دڵنیاییەش بدرێت کە ئەو چەکانە بۆ قەیرانی ناوخۆیی هەرێم بەکارناهێنرێن .

بەڕێز دەیڤس دەڵێت دەبێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەستبەرداری پێشمەرگەکانی خۆیان بن و وەزارەتێکی ڕاستەقینەی پێشمەرگە هەبێتو دەشبێت پێشمەرگە شەڕ بۆ کوردستان بکات نەک بۆ پارتی و بۆ گۆڕان و بۆ یەکێتی یان بۆ هەر لایەنێکی تر وە دەشڵێت دەبێت تەنها یەک لەشکری کورد هەبێت.

بەڵێن ساڵح ئەم دیمانەیەیەی لەگەڵ پۆڵ دەیڤس، سەرۆکی نێوەندی جانێس بۆ لێکۆڵینەوە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی دیمانەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:05 0:00
دیمانە لەگەڵ پـۆڵ دەیڤس
please wait

No media source currently available

0:00 0:11:05 0:00

XS
SM
MD
LG