Accessibility links

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکايەتى هەرێم بۆ هەشت مانگى تر درێژکرايەوە


لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمانى کوردستان ، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکايەتى هەرێم بۆ هەشت مانگى تر درێژکرايەوە.

دەنگى ئەمەريکا لەبارەى هۆکارى درێژکردنەوەى ماوەى پەرلەمان و سەرۆکايەتى هەرێم بەدواداچونى کرد ، سەرەتا فرسەت سوفى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فڕاکسيۆنى پارتى ديموکراتى کوردستان بۆ دەنگى ئەمەريکا دەڵێت : لەبەر بارۆدوخى هەرێمى کوردستان و هەروەها نەبوونى هيچ کانديدێک بۆ سەرۆکايەتى هەرێم و هيچ لە حيزبەکان ليستى کانديدانى پەرلەمانيان پێشکەش نەکردبوو بويە ماوەى پەرلەمانى کوردستان بۆ هەشت مانگى تر درێژکرايەوە.

بێستۆن فايەق ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فڕاکسيۆنى گۆڕان بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت نا قانوونيە درێژکردنەوەکە دەبوو ئەم حکومەتە دەست لەکاربکێشێتەوە و سەرۆکايەتى هەرێميش دەست لەکاربکێشێتەوە و حکومەتێکى رزگارى نشتيمانى درۆست بکرێت کە ئەم دۆخە تێپەڕێنێت و ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردن بکات.

لە کۆى 68 پەرلەمانتارى ئامادەبووى دانيشتنەکە 60 کەسيان دەنگيان بە درێژکردنەوەى ماوەى پەرلەمان و سەرۆکايەتى دا بۆ هەشت مانگ و هەروەها هەشت پەرلەمانتاريش دەنگيان بە نەخێر بۆ درێژکردنەوەياندا تا هەشت مانگى تر، فڕاکسيۆنى يەکگرتووى ئيسلامى کوردستان دەنگى بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستانيان نەدا بۆ هەشت مانگ، لەمبارەيەوە بەهزاد دەروێش ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بۆ دەنگى ئەمەريکا گۆتى: کۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان پێش سێ مانگ گوتى ئێمە ئامادەين هەڵبژاردن بکەين بەڵام پێش پازدە رۆژە دەڵێن ئامادە نين .

لەم دانيشتنەکە بێگەرد تاڵەبانى لە فڕاکسيۆنى يەکێتى بە فەرمى وەک سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان هەڵبژێردرا

ئەندامێکى پەرلەمان لە فڕاکسيۆنى يەکێتى تەلار لەتيف بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت لەبەر ئەوەى ئێمە وەک فراکسيۆنى سەوز لەگەڵ درێژکردنەوەى پەرلەمان نەبووين بەڵام ئەوە لەبەرچاومانە کە شەشى يازدە فەراغى ياسايى درۆست دەبێت و کۆمسيۆنيش ئيعلانى ئەوەى کردووە کە ناتوانێت هەڵبژاردنەکان بکات و دەبێت ياساى سەرۆکايەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان هەردووکى پێکەوە بکرێت بەڵام لەبەر نەبوونى کانديد بۆ سەرۆکايەتى هەريم ئەو هەڵبژاردنيش هەر نەدەکرا و هەروەها تومارى دەنگدەرانيش تومارێک نيە کە حيزب و لايەنە سياسيەکان ئعتيمادى بکەنە سەربۆ هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد.

شايەنى باسە سێ پەرلەمانتارى تر لەم دانيشتنەدا سوێندى ياساييان خوارد و وەک ئەندام پەرلەمان دەست بە کاربوون ئەوانيش هەر يەکە لە عەلى عوسمان لە فڕاکسيۆنى پارتى و گۆران مەحمود لە فڕاکسيۆنى يەکێتى و ئەيوب عەبدوڵلا لە فراکسيۆنى کۆمەڵى ئيسلامى بوون.

XS
SM
MD
LG