Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز باس لە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و دانە گاز دەکات

  • یه‌حیا به‌رزنجی

دکتۆر سەردار عەزیز

دانە گاز کە بۆ چەند ساڵێـک بوو لە ناکۆکیدا بوو لەگەڵ حکومەتی هەرێمی لەسەر شایستە دارایـیەکانی، ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیاندرا کە هەردوولایان بە ڕێکەوتنێـک گەیشتن و بەو پـێیە دەبێت هەرێم زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بەم کۆمپانیای نەوتە بدات.

دکتۆر سەردار عەزیز شارەزای بواری نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە دەڵێت پێی وایە حکومەتی هەرێم هیچی دەستنەکەوتووە، جگە لە پەککەوتنی وەبەرهێنان لەو بوارە، هەروەها پەککەوتنی چاک کردنی کارەبای هەڕێم کە پشتی بە گازی سروشتی دانا گاز بەستووە. وتیشی "دوای واژوکردن لەگەڵ دانەگاز ئەوسا ئاشتی هەورامی بۆی دەرکەوتووە کە هەڵخەڵەتێنراون، داوای پارەی زیاتری کردووە و گۆڕینی شێوەی ئەو گرێ بەستە، بەڵام دانە گاز هەموو شتێکیان دۆکیمێنت کردبوو، هەر لە سەرەتای دادگاییەکە دەرکەوت کە هەرێم هیچیان پی نەبوو تاوەکو بیانوەستێنن، لەبەر ئەوە کەیسەکەیان دۆڕاند."

هۆکار چییە لە گرێ بەستێکی ئاوها گەورە حکومەتی هەرێم لە دوای گرێبەستەکە دەزانێ کە هەڵخەلەتاوە لەو بارەیەوە دکتۆر سەردار دەڵێت "هەڵەیەکی بچووک لەو گرێبەستانە زیانی سەدان ملیۆن دۆلار دێنێتە کایەوە، ئەوانەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیشن زانیارییان لەسەری نییە، هەموو شتەکان لای ئاشتی هەورامییە، بە خەسڵەتی خۆی هەموو شتێکی لای خۆی هێشتووەتەوە، گوایە شارەزایە لە بواری گریبەستدا، بواری نەوت پێویستیت بە دەیان شارەزا هەیە کە لە هەموو گرێبەستێکدا دەتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕیت."

ئەو لە وتوێژەکە باس لەوەش دەکات کە ئەو بوارە بۆ هەرێم نوێیە، بەڵام پێویستە ئەو کەرتە لەو ناشەفافییەتە بێتە دەرەوە، دانەگاز لە دادگا لە وڵاتێکی وەکو ئێرانی بردەوە، ئەوەی هەرێم بۆ ئەوان ئاسان بووە.

XS
SM
MD
LG