Accessibility links

دکتۆر شێرکۆ جەودەت: سەرمایەداری گەورە دروستبووە کە چەکداریان هەیە و میدیایان لەبەردەستدایە


بارودۆخی ئابوری و قەیرانە سیاسی و حیزبییەکان پێکڕا کاریگەری ئەوتۆیان دروستکردووە لەسەر خەڵک بە گشتی و ژیان و بژێوی سەرلەبەری کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام رێکەوتن و دانوستان و لێکتێگەیشتنەکان لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیدا لە بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتەکانییەوە؛ بە ڕای چاودێران و شارەزایان جێی پرسیار و وردبوونەوەی زیاترە، هاوکات سەرلەبەری داهاتی نەوت پێویستە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی رژدیان لەبارەوە بکرێت.

سەبارەت بەو پرسانە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار و سەرۆکی لیژنەی نەوت و ووزە دکتۆر شێرکۆ جەودەتدا سازکردووە.

شێرکۆ جەودەت دەڵێت "رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغدا؛ پەیوەندی هەیە بە بەشێک لە نەوتی کەرکوکەوە، نەوەک پێکهاتبن لەسەر هەموو شتەکان".

سەبارەت بە دۆسییەکانی گەندەڵیش دەڵێت "ئێمە چەندین مەلەفی گەندەڵی گەورەمان داوە بە یاسا، بەبەڵگەوە سەلماندومانە کە داهات و سامانی گشتی ئەم وڵاتە رێژەیەکی بە هەدەر دەڕوات بۆ سودی تاکەکەسی و چەند دەستەو تاقمێک کە دەستڕۆیشتوون لەهەرێمی کوردستاندا".

هەروەها دەشڵێت "هەتاوەکو میللەت سوتەمی حیزب بێت، هەتاوەکو حیزب لەپێش میلەتەوە بێت، بێگومان رێگری دەکرێت لە چاکسازییەکان بێگومان سەرمایەداری گەورە گەورە لەماوەیەکی کەمدا بە نایاسایی هەڵدەتۆقێن".

هەر لەو بارەیەوە دەڵێت "بێگومان سەرمایەداری گەورە دروستدەبێت کە چەکداریان هەیە، کە میدیایان هەیە، کە بەدەوری خۆیانەوە خەڵکیان هەیە، دەتوانن هەموو شتێکیان بۆ بکەن بە شێوازی نایاسایی".

لەدەرئەنجامدا دکتۆر شێرکۆ دەڵێت "ئەوانەن کە سامانی گشتی بە هەدەر دەدەن، لەبەرئەوە ئێمە زۆریانمان بە بەڵگەوە ئاڕاستەی دادگا کردووە، بەڵام بەداخەوە سەروەری یاسا لەهەرێمی کوردستان لەبەردەم پرسیاری گەورەو جیدیدایە".

لەڕیگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:19 0:00

XS
SM
MD
LG