هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای Exxon Mobil دا مۆرکردووه و کاربه‌ده‌سـتێـکی کوردیش هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکردۆته‌وه.
پـێشـتریش کاربه‌ده‌سـتان له به‌غدا گوتوویانه ئه‌م جۆره ڕێـکه‌وتنه ده‌شێت بـبێته مایه‌ی تێـکدانی ئه‌و کۆنتراکتانه‌ی ئه‌م کۆمپانیا گه‌وره ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی نه‌وت هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ کێڵگه‌کانی نه‌وتی باشوری عێراقدا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئاشـتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیـیه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له ناوه‌ڕاستی مانگی ده‌دا ئه‌و کۆنتراکته‌ی له‌گه‌ڵ Exxon Mobil مۆرکردووه.
حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق که کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، گوتوویه‌تی ئه‌م کۆنتراکته‌ی نه‌وت له نێوان Exxon Mobil و حکومه‌تی هه‌رێم نایاسایی‌یه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کۆنتراکتی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای تری بچوکدا مۆرکردووه، به‌ڵام ئه‌م کۆنتراکته له‌گه‌ڵ Exxon Mobil دا یه‌که‌م کۆنتراکته له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی جیهانی نه‌وتدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆنتراکته‌کان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتوویه‌تی وه‌زاره‌ته‌که‌ی 3 نامه‌ی ناردووه بۆ کۆمپانیای Exxon Mobil که تیایاندا ئاگاهی دراوه، هه‌ر سه‌وداکردنێـک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا به نایاسایی داده‌نرێت.
ئه‌مڕۆش یه‌که‌شه‌ممه دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له کۆنفرانسێـکی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به نه‌وت که له هه‌ولێر کراوه، گوتوویه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر زیادکردنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ سـاڵی داهاتوو هه‌تا بگاته 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێـکدا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق گوتووشیه‌تی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکیدا ڕێکه‌وتووه هه‌تا یاسایه‌کی نوێی گاز بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌غداش له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ودا نوێـیه، دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح گوتوویه‌تی سه‌ری سوڕماوه له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ده‌ڵێت وای چاوه‌ڕوانده‌کرد هاوکاره‌کانی له به‌غدا ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان Exxon Mobil و حکومه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ندبکه‌ن وه‌ک ده‌رفه‌تێـک بۆ یه‌کخسـتنی سیاسه‌تی نه‌وت له وڵاته‌که‌دا.
له ئێسـتادا کۆمپانیای Exxon Mobil ڕۆژانه 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م‌ده‌هێنێت له کێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه له باشوری عێراق به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا مۆریکردووه.