Accessibility links

کەناڵی NRT داوای قەرەبوو دەکات لە بەرامبەر ئەو هێرشەی لە هەولێر کرایە سەر ئۆفیسەکەی


دواى ئەوەى چەند کەسێک هێرش دەکەنە‌ سەر ئوفيسى کەناڵى ئێن ئاڕتى لە هەولێر کەل‌و‌پەلەکانيشيان تێکدەشێنن.

بەڕێوەبەرى گشتى کەناڵەکەش دەڵێت بە بڕى يەک مليۆن دولار زيان بە نوسينگەى ئێن ئاڕتى گەيەنراوە و داواى قەرەبوو دەکەن، لەم بارەيەوە رۆژى چوارشەممە کۆنگرەيەکى رۆژنامەوانى لەناو ئوفيسى ئێن ئاڕتى لە هەولێر بەڕێوەچوو ، ئاوات عەلى بەڕێوەبەرى گشتى ئين ئاڕتى بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت دوو ڕێگا دەگرينە بەر يەکەميان فشار درۆست دەکەين بۆ ئەوەى ليژنەيەکى لێکولينەوە پێکبهێنرێت ئەو کەسانەى کە بەرپرس بوون لە ئەنجامدانى ئەم بە تاڵانکردن و وێرانکردنە ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دادگا، پلانى دووەم ئەوەيە لە ڕێگاى پارێزەرەکانمانەوە داواى ياسايى تۆمار دەکەين داواى قەرەبو دەکەين تەقريبەن نزيکەى مليۆنێک دۆلار زەرەرمان پێ گەيشتووە.

ڕەحمان غەريب بەڕێوەبەرى سەنتەرى ميترۆ بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت سەوتێک هەيە لە دەرەوەش پشتيوانى لە ئازادى ڕۆژنامەنووسى دەکات لە وتارەکەم ئاماژەم پێکرد ئەمڕۆ پشتيوانيەکى نێودەوڵەتى بۆ حکومەتەکەى کاک نێچيرڤان و قوباد ڕاگەيەنرا لە لايەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمريکا ئەم پشتيوانە بەس نيە بەڵکو ئەم حکومەتە پێويستى بە پشتيوانى ناوخۆيە ، پشتيوانى ناوخۆش بە کۆمەڵێ ئيجرائاتى ئقتيسادى و قانوونى دەکرێت، ئەوەى پەيوەندى بە ئقتيسادە باسى ناکەم ئختيساسم نيە ، ئەوەى پەيوەندى بە ياساوە هەيە مەوزوعى دەربازبوون لە سزا دەبێت کۆتايى پێ بهێنرێت، ئێمە بەيانى ئحتيفالى هەموو عالەمە باس لە قوربانيەکانى رۆژنامەنووسى دەکات کە بەبێ سزا تێدەپەڕێت يوئێن بەيانى ئحتيفالى پێوە دەکات و هەموو جيهان قسەى لەسەر دەکات، ئەمرۆ لە هەرێمى کوردستانيش دەبێت ئەم مەوزوعە بوروژێنين مەوزوعى دەربازبوون لەسزا لەو تاوانانەى کە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکرێت دەبێت ستوپ بوەستێ.

ئاوات عەلى هەروەها دەڵێت ئێمە چەند جارێکى هەوڵمان دا داواى ياسايى تۆمار بکەين لێمان وەرناگرن يان دواى دەخەن يان کێشەيەک درۆست دەکەن ، تەنها داواى پشتگيرى لە ڕێکخراوە نيودەوڵەتيەکان و کۆنسۆلخانەى وڵاتان دەکەين کە دەتوانن فشارێک لەسەر هەرێمى کوردستان درۆست بکەن بۆ ئەوەى کە يەکەم تومەتبارەکان دەستگير بکرێن و دادگايى بکرێن و دووەم قەرەبوى کەناڵەکە بکرێتەوە وپێشێلکاريەکان ڕابگيرێن.

بەڕێوەبەرى سەنتەرى ميترۆ هەروەها زياتر دەڵێت راستە ئيمە گلەييمان هەيە لە کەناڵەکانى ڕاگەياندن بەڵام ئێستا کاتى ئەو گلەييە نيە باسى بکەين لەکاتێکدا ئێمە کەناڵێک دەبينين برينداره کارمەندێک دەبينين بريندارە و تەعدا لە کەناڵێکى ڕاگەياندن و ڕۆژنامەنووسان کراوە ‌ڕۆژنامەنووسانيش پێويستيان بە پێداچوونەوە هەيە پێداچوونەوە لەوەى کە لەکاتى ململانێى سياسيا نەبن بە بەشێک لە ململانێى سياسى و ململانێى حيزبى لە هەرێمى کوردستاندا بەڵام ئەوەى بينيومانە لە ماوەکانى رابردوودا بەڵێ بەشێک لە ميديا بووە بەشێک لە ململانێى حيزبى.

شايەنى باسە لە هەرێمى کوردستاندا زورجار کاتێک ململانێ لە نێوان حيزبەکاندا درۆست دەبێت بەشێک لە ميديا و ميدياکارانيش لايەنگرى دەکەن بويە زورجار مەترسى لە سەر بارەگا و کارمەندەکانيان درۆست دەبێت تەنانەت چەندين حاڵەتى مەترسيدار لەمبارەيەوە ڕوويانداوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:43 0:00

XS
SM
MD
LG