Accessibility links

دکتۆر لەتیف مستەفا: ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردسـتان بۆی نیـیە بڕیار لەسەر مانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستەکەی بدات


بەپـێی میدیاکانی هەرێمی کوردسـتان ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردسـتانی عێراق بڕیاری داوە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە لە پـۆستەکەی بمێنێتەوە هەتا هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی.

دکتۆر لەتیف مستەفا پسپۆڕی یاسا لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت بە گوێرەی ماددەی 8 لە قانونی ئەنجومەنی شورای هەرێم بۆی هەیە تەنها ڕاوێژکاری بدات بە دەسەڵاتە باڵاکانی دەوڵەت، واتە وەکو پەرلەمان، حکومەت، سەرۆکایەتی هەرێم.

دەشڵێت لە ڕووی یاسایی‌یەوە ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان بۆی نیـیە بڕیاری مانەوەی سەرۆكی هەرێم لە پۆستەكەیدا بدات. هەروەها دەڵێت ئەنجومەنی شورا كەوتۆتە هەڵەوە كە دیارە بڕیارەكەیان پەلەكردنی پێوە دیارە.

دەقی وتوێژەكە لەگەڵ حاكم شێخ لەتیف:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG